خواستی جیهان بۆ وزە کەمدەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی وزەی ئەمریکی، پێشبینیەکانی بۆ گەشەی خواستی بازارەکانی وزە لە 2021ـدا خستەڕوو و رایگەیاند، خواستی جیهانی لە 5.41 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 5.33 ملیۆن بەرمیل دادەبەزێت.

لە پوختەی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکی بۆ مانگی حوزەیران/ تەمووزدا هاتووە، گەشەی خواستی بازارەکان بۆ وزە لە ساڵی داهاتوودا  3.72 ملیۆن بەرمیل دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتای ساڵدا، پێشبینییەکانی ئاژانسی وزەی ئەمریکی بۆ گەشەی خواستی وزە لە 2022ــدا، تەنیا 3.64 ملیۆن بەرمیل بووە.

سەبارەت بە ئاستی خستنەڕووی نەوت لە دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک، ئاژانسی وزەی ئەمریکی بە راورد بە راپۆرتی مانگی ئایار، پێشبینیەکانی خستەڕوو و رایگەیاند، ئاستی خستنەرووی نەوت لە دەرەوەی ئۆپێک تەنیا 1.07 ملیۆن بەرمیل دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئایاردا 1.17 ملیۆن بەرمیل بووە. بە واتایەکی تر، ئاستی خستنەڕووی نەوت لە دەرەوەی رێکخراوی ئۆپێک ، بە راورد بە ساڵی 2020 لە 2.48 بۆ 2.49 ملیۆن بەرمیل کەمدەبێتەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی کورتهێنانی بڕی خستنە بازار بە بڕی 0.96 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆاژنە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین