چین کەناڵێکی بازرگانی دوو سەدە لەمەوپێش  بۆ گەیشتن بە ئەورووپا دەکاتەوە شیکاری ئابوری
چین لە پێناو کەمکردنەوەی تێچووەکانی گواستنەوە و کەمردنەوەی ڕێگاییەکانی گواستنەوە، پڕۆژەیەکەی دوو سەدە لەمەوپیش بۆ گەیشتن بە بازارەکانی ئەورووپا دەکاتەوە، هاوکات ئەو پرۆژەیە دەستەڵاتەکانی یۆنان بەرامبەر بە تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست بەهێزتر دەکات.

نوچەنێت

چین ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی کەناڵێکی نوێی بازرگانی( دەریای ئیجە و ڕووباری دانوب)ــە دەکات، ئامانجی چین لەو ڕێگاییە، بەیەکبەستنەوەی یۆنانە بە ناوەڕاستی ئەورووپا لە ڕێگەی وڵاتانی باڵکانەوە. هاوکات ئەم ڕێگایە بەشێکی سەرەکییە لە هێڵی ئاوریشمی چینی بۆ گەیشتن بە سەرجەم بازارەکانی جیهان، لە رێگای ئاسیا و ئەفریقیا  و ئەورووپاوە.

بیرۆکەی ئەو پڕۆژەی چین لەو کەناڵە بازارگانییە ستراتیژییە، دەگەرێتەوە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی چین و یۆنان لە ساڵی 2017، و دوای خاوەنداریەتیکردنی بەندەری بیریوسی سەرەکی یۆنانی لە لایان وڵاتی چینەوە لە ڕێگای هێڵی بازرگانی coscoــەوە

رێگای هێڵی بازرگانی cosco، خەسڵەتێکی گرنگ و ستراتیژی دەدات بە بەبەندەری بیریوسی یۆنانی و ڕێڕەوەکانی وڵاتانی ئەورووپا، ئەمەیش بۆتە هۆی هەڵكشانی قازانجی بێ شووماری ساڵانە لە رێگای ئەم ناوچەیەوە، بەڵام ئەگەر چین دەستبکات بە هەناردەکردن لە رێگەی ئەم کەناڵەوە، ئەوا لەجیاتی بەندەری بیریوس، بەندەری سالۆنیک  Thessaloniki Portبەکار دەهێنێت.

بە واتایەکی تر، ئامانجی سەرەکی چین لە کەناڵەکە، بە یەکبەستنەوەی  ستوونی رووباری دانووب (دووەم گەورەترین رووباری ئەورووپا) و کەنارەکانی دەریای ئیجەی باکوورە لە یۆنان  لە رێگای بەندەری سالۆنیکەوە، واتە ڕێگایەکە بە هەردوو رووباری Morava و   Vardar/Axios تێپەر دەبێت، بێ ئەوەی بە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست رەت ببێت.

جوگرافیای تێپەڕ بوونی ئەو کەناڵە، دەبێتە هۆی فراوانبوونی ڕێرەوە ئاویەکان وتێپەڕبوونی کەشتی زلهێز و گەورە بەو کەناڵە بۆ گەیشتن بە بازارەکانی ناوەراستی ئەورووپا. هاوکات پرۆژە هاوبەشەکە دەبێتە هۆی گۆرانی بنەرەتی لە جێۆستراتیژی ناوچەکە، بە تایبەت دوای ئەوەی وڵاتی چین رەزامەندی هەریەکە لە وڵاتانی یۆنان و سربیا  و مەکدۆنیای باکوور و وڵاتانی ئەورووپای ناوەراست بە دەست دەهێنێت.

مێژووی بیرۆکەی کەناڵی (دانوب، ئیجە)

تەمەنی کەناڵی گەیشتن بە بازارەکانی ئەورووپای ناوەراست  و پێکەوە لکانی دەریای سپی ناوەراست و ڕووباری دانووب، دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانی سەدەی نۆزدەهەم، هەروەها لە ساڵی 1907، ئەمریکییەکان لیژنەیەکی ئەندازیاریان بۆ بونیاتنانی ئەو پڕۆژەیە پێکهینا، بەڵام  جەنگەکانی باڵکان لە (1912- 1913)، جەنگی جیهانی یەکەم، جەنگی جیهانی دووەم و جەنگی سارد هۆکاری سەرەکی بوون لە سڕ بوونی ئەو پرۆژەیە.

هەروەها لە سەدەی بیست ویەکەمدا، تێپەڕبوون بە نێو دەریای سپی ناوەراست بۆ دەریای ڕەش، لە ژێر ئەژموونی تورکیا دایە، بۆ ئەمەیش چین پێوسیتی بە رەزامەندی حکوومەتی ئەنقەرە دەبێت بۆ ڕازیبوون بەو پرۆژیە، هەر بۆیە هەڵبژاردنی بەندەری سالۆنیکا لە لایان چینەوە بۆ دەستپێکیی ئەو پڕۆژەیە، فاکتەرێکی سەرەکییە لە بەهێزبوونی دەستەڵاتەکانی یۆنان لە بەرامبەر هەژموونە جێۆسیاسی و ئابووریەکانی تورکیا، دوای دەستپیکردنی ئەو پرۆژەیە و یۆنان دەبێت بە سەنتەری بارەکانی نیودەوڵەتی بۆ گواستنەوە بازرگانییەکان. هاوکات چەندین قازانجی ستراتیژی بۆ یۆنان وڵاتە ئەورووپیەکان دەستەبەر دەکات، لەوانە:

  • لە ئەگەری دەستپیکردنی ئەو پرۆژەیە، وڵاتانی باڵکان و ئەورووپای ناوەراست دەبنە خاوەن هەرزاترین کەل و پەل بە کەمترین کات، جگە لە کەمبوونەوەی تێچووەکانی گواستنەوە.
  • لە ڕێگای ئەم کەناڵەوە، ولاتانی باڵکان کاڵاییە ناوخۆییەکانیان هەناردەی بازارەکانی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژئاوا دەکەن، بە شێوازێکی ئاسانتر و هەرزانتر.
  • چین لە ڕێگای ئەوم کەناڵەوە، دەتوانیت، ئاڵنگارییەکانی بەردەم هێڵی ئاوریشمی لە سنوورە دەریاییەکان کەمتر بکاتەوە، و ڕێگاییەکان ئاسانتر دەبن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکەی.
  • کەناڵکە دەرفەتیكی گونجاوە بۆ دەستراگەیشتنی ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بە کاڵای هەرزان لە کەمترین ماوەدا.
  • ئەم کەناڵە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ڕێرەوە ئاوییەکان بۆ گەیشتن بە دڵی وڵاتانی ئەورووپا، لە رێگای دەریای سپی ناوەراست  و رووبارەکانی  the Axios/Vardar, Morava  و  Danube rivers..
  • دوای کردنەوەی ئەو کەناڵە، چیتر پیوسیت بە عەمبارکردنی بارە بازارگانییەکان ناکات لە جەبەل تاریقەوە بۆ هۆڵەندا، یانیش مانەوەیان لە بەندەری بۆسفۆر، چونکە توێژینەوەکان دەریانخستووە، گواستنەوە لە رێگای ئەم کەناڵەوە سێ رۆژ و نیو کەمترە بە ڕێگاییەکانی رۆتردام.
  • لە رێگای ئەم کەناڵە تازەیی چین، کەشتیەکان بە دووری 4 مەتر و پانی 28 مەتر تێپەر دەبن، بە نموونە ئەو کاڵایانەی کە لە هۆڵەنداوە دەگەن بە ڕووباری دانووب، بە شیوازێکی ئاسۆی دەبن، بۆ گەیشتن بە ناوەراستی ئەورووپا و لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، لەوێیشەوە بۆ دەریای رەش و لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕۆمانیا.

ئەگەرەکانی بەردەم چین بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە

لە ئێستادا ئەو کەشتیانەی لە چینەوە بەڕەو بازارەکانی ئەورووپا بەڕێدەکەون، لەبەندەری Piraeus یانیش لەبەندەری Triesteـــی ئیتاڵیەوە تێپەڕ دەبن، لە وێشەوە  کاڵایە چینیەکان لە رێگا ئاوی یان ئاسمانییەکان ئاراستەی بازارەکانی ئەورووپا دەکرێن، ئەمەیش بە مانای گواستنەوەیەکی پڕ تێجوو و درێژ مەودایە بۆ گەیشتن بە بازارەکانی ئەورووپا، بۆیە چەند دەرفەتێک لە بەردەم چین بۆ ڕێگاییەکی کورت و کەم تێجوو هەن.

پێشنیازیەکانی بەردەم کەناڵە چینییەکە، تێپەربوونە بە ڕووباری دانووب بۆ بۆسفۆر یانیش بەندەری سالۆنیک. 

سەبارەت بە پێشنیازی یەکەم، تێپەربوونی کەشتیەکان کە لە ئاسیاوە دین بۆ دەریای رەش لە ڕێگای دەردەنیل و گەیشتنی بە بازارەکانی ئەورووپا، ئەوا رووباری دانووب دەبیتە سەنتەری کەناڵەکە، و کۆمپانیاییەکانی گواستنەوە دەتوانن لە رێگای دانوبەوە بگەن بە بەندەرە ئاوییەکانی بۆدابێست و ڤیەننا و ئەمستردام، بەڵام رێگای بۆسفۆر  پێویستی بە 1180 میل دەبێت بۆ گەیشت بە بەلگارد.

بەڵام پێشنیاری دووەم، ئەگەر کەشتیەکان لە رێگای بەندەری سالۆنیکەوە بگەن بە رووباری دانووب، لە ریگای رووبارەکانی Axios-Vardar River، ئەوا ماوەی گەیشتن تەنیا 621 میل دەبێت بۆ گەیشتن بە بەلکارد.

ڕێگای بازرگانی نیوان چین وئەورووییەکان تەنیا کەمکردنەوەی تێچووەکان  نیە، بەڵک و لە رووی ئەمنیەوە، سەقامگیرتر و گونجاوترە بۆ گەیشتنی کاڵایەکان لە چینەوە بۆ ئەورووپا، جگە لەوەی رێگاییەکی زۆر درێژ کەمدەکاتەوە، هۆکارێکە بۆ پاراستنی ژینگەیش.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین