رووسیا : هه‌وڵى سووككردنى سزاكانى سه‌ر ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریکا بە مەبەستی سووککردنی سزاکانی ئەو وڵاتە بەسەر سووریادا.

وتەکانی نیبینزیا  له‌ چوارچێوەیەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بوون کە لەبارەی پڕۆژە بڕیارێکی هاوبەشی ئەمریکا، رووسیا،ئێرلەندا، نەرویج بۆ درێژکردنەوەی رێوشوێنەکانی گواستنەوەی هاریکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا لە رێگەی سنووری زەمنییەوە.

لەبارەی ئەوەی وەڵامی ئەمریکا چییە سەبارەت بە داواکاریی رووسیا بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سووریا، بەرپرسە رووسەکە ئاماده‌ نه‌بوو زانیاریی تەواو ئاشکرا بکات و تەنیا وتی "دواتر ئەوە دەبینین".

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە زنجیرەیەک سزای بەسەر سووریا و بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، لە ساڵی ٢٠١١ و رووداوەکانی بەهاری عەرەبییەوە  ئەو سزایانە قووڕستر کران بە مەبەستی زیادکردنی فشارەکان لەسەر رژێمی سووریا.

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەمریکا یاسای قەیسەری پەسەندکرد، کە بەو پێیە ٣٩ کەسایەتی سزادا بەهۆی هەبوونی پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی سووریاوە.

لە حەوتی ئایاری ئەمساڵدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هەموو سزاکانی بەسەر سووریادا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکردەوه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین