مەزنترین پرۆژەی جیهانی لە کوەیت کەوتە کار
نوچەنێت
وڵاتی کوەیت مەزنترین پرۆژەی وزەی لە کێڵگەی الزور جیهانی بە شێوەیەکی تێست خستە کار، ئەمەیش دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی گازی سروستی شل بوو بۆ ئەو وڵاتە.
لەو بارەیەوە کۆمپانیای گازی کۆری، کە کۆمپانیای جێبەجێکاری ئەو پرۆژە کوەیتییە رایگەیاند" پاڵاوگەی الزور، لە 8 تانکەری سەرەکی پێکدەهێت و توانایی هەریەکە لە تانکەرەکان زێدەتر لە 220 هەزار پێ سێجایە و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 22 ملیۆن تۆنە لە ساڵێکدا، جگە لەوەی لە پاڵاوگەی الزوردا، پاڵاوگەییەکی دووبارە پاڵاوتنی گازی سروشتی هەیە بە توانای 3 ملیار مەتر چوارگۆشە.
پرۆژەی الزور، بە گەورەترین پرۆژە داندەرێت لە جیهاندا لە رووی تاک بەرهەمهێنانەوە، هەروەها پێنجەمین پرۆژەیە لەسەر ئاستی جیهان بۆ عەمبارکردنی وزە، دوای پرۆژەکانی Incheon, Bingtaek, و Tongyeon کۆری و پرۆژەی sudegauri یابانی، بریار وایە لە مانگی داهاتوودا دەست بکات بە کاری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گاز بۆ بازارەکان.
سەبارەت بە کۆمپانیایە بەسداربووەکانی ئەو پرۆژەیە جیهانییە، زیاتر لە 130 کۆمپانیای بچووک و جیهانی لە پرۆژەکدا بەشدارن، هەروەها هەریەکە لە کۆمپانیایەکانی The Korea Import-Export Bank و the Korea Commercial Insurance Company و the consortium of Korean construction companies ، Hyundai Engineering و , Hyundai Engineering and Korea korean Gas Company پشکی سەرەکیان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا.
پێشبینی دەکرێت داهاتی هەناردەکردنی پرۆژەی الزور زیاتر لە 2.9 ملیار دۆلار بێت، جگە لەوەی زیاتر لە 2000 هەلی کار دەرەخسێنێت.
.jpg)
.jpg)



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment