وەزیری نەوتی عێراق چوار چارەسەر بۆ قەیرانی نرخی گاز پێشنیاز دەکات
نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار لە میانەی بەشداریکردنی پانێلی تایبەت لە هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ، چوار پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نرخی گازی سروستی لە بازارەکانی وزەدا خستەروو
بە گوێرەی بۆچوونی وەزیری نەوتی عێراق، قەیرانی نرخی گازی سروشتی لە بازارەکان بەم چوار خالە چارسەر دەبێت:
- زیادکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە پێناو هاندان و پەرەپێدان و زێدە کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، ئەمەیش دەبێتە هۆی تێرکردنی بازارەکان و دابینکردنی گازی پاک و دۆستی ژینگە.
- رێکخستنەوەی بازارەکانی گازی سروشتی، لە پێناو هاوسەنگکردنی ئاستی خواست و خستنەروو لە لایەن وڵاتە بەرهەمهێنەرەکان.
- چارەسەرکردنی گرفتی هەناردەکردن و گەیاندنی گازی پێویست بۆ بازارەکان لەلایان وڵاتانی بەرهەمهێن، لەو کاتەی کە خواست لە هەڵکشاندایە.
- سوود بینین لە ئەزموونی هاوشێوەی ئۆپێک پلەس بۆ ڕێکخستنەوەی هاوکێشەکانی خواست و بەکاربەر وبەرهەمهێن، بە مەیش ڕووبەروونەوەی قەیرانی گاز هەنگاویکی ئاسان دەبێت.
ئەم چارەسەرە پێشنیاز کراوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدان، کۆربەندی هەفتەی وزەی رووسیا 2021، بۆتە هۆی کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنی پێوەنیدارەکان بە پرسی وزە، بە تایبەت وڵاتە بەرهەمهێنەکانی نەوت و گاز و وڵاتانی عەرەبی.
نێوەڕۆکی پێشنیازەکانی ئیحسان عبدولجەبار هاوتایە لەگەل هۆشداریەکەی وەزیری وزەی ئیمارات لە کۆربەندی هەفتەی وزەی رووسیا لە مۆسکۆ، کاتێک وتی" ئەگەر وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی نەوت وگاز نەکەین نرخەکان زیاتر بەرز دەبنەوە".
هەروەها پێشنیازی عبدولجەبار بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئۆپێک پلەس بۆ رێکخستنەوەی بازارەکانی گازی سروستی، هاوشێوەیە لەگەل پێشنیازی وەزیری وزەی سعوودیە، کاتێک وتی" بازارەکانی گازی سروشتی و چەندین بازاڕی کاڵای تر ، پێویستیان بە ڕێکخراوێک و ئەزموونێكی هاوشیوەی ئۆپێک پلەسە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و هاوسەنگکردنی بازارەکانی نرخ"
کۆربەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ لە ڕۆژانی 13 بۆ 15ــی ئۆکتۆبەر بەڕیوەدەجێت و تیایدا چەندین سەرکردە و کەسانی تایبەت بە بواری وزە لە کۆربەندەکە ئامادە دەبن و هاوکات هەریەکە لە کۆمپانیاییە جیهانیەکانی BP و Total و ExxonMobil , DaimlerAG , MercedesBenz ئامادەن لە کۆربەندەکەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment