قەتەر بە بڕی 82.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای قەتەر بۆ پترۆل پلانێکی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ساڵی 2025 بڵاو کردەوە و رایگەیاند وەک هەناردەکاری یەکەمی سەر ئاستی جیهان 82.5 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدان لە کەرتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سروڕتی تا چوار ساڵی داهاتوو خەرج دەکەن.

ئەم وەبەرهێنانەی کە وڵاتی قەتەر نیازی جێبەجێکردنی هەیە، چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی قەتەر لە و بواری جودا دەگرێتەوە و پشکەکانی کۆمپانیای قەتەر بۆ پترۆل لەو ڕێژەیە 59.1 ملیار دۆلارە.

پێشکەشکردنی سەنەدی نەقدی

کۆمپانیای قەتەر بۆ پترۆل لە هەفتەی رابردوودا دووپاتیکردەوە، کە سەندی نەقدی بە بڕی 12.5 ملیار دۆلار کۆکردۆتەوە، ئەم هەنگاوەی قەتەر لە بواری نەوت و گاز بە گەورەترین هێزی وەبەرهێنان داندەرێت لە بازارەکانی وزەدا، بە تایبەت لە کۆمپانیاییە بەرهەمهێنرەکانی نەوت گاز ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و باکووری ئەفریقیا، جگە لەوەی گرنگترین هەنگاوی وڵاتی قەتەرە لە 15 ساڵی رابردوودا.

کێلگەکانی باکوور

پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتری کێڵگەکانی باکوور، یەکێکن لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی کۆمپانیای قەتەر بۆ پترلیۆم، بە ئامانجی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە 77 ملیۆن تۆنی ساڵانە بۆ 110 ملیۆن تۆن لە ماوەی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025، ئەمەیش هۆکار بووە لە خەرجکردنی بڕی 28.75 ملیار دۆلار سەرمایەی کۆمپانیای قەتەری بۆ گرنگیدانی زیاتری ئەو بوارە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دیاریکراودا لەگەل گازی سروشتی، قەتەر 4 هەزار و 500 تۆن گازی ئیسان و254 هەزار بەرمیک پێکهاتەکانی گازی تێکەل و 11 هەزار تۆن گازی نەوتی شلکراو و 1825 تۆن خەڵووز لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنیت.

کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆنی 

کۆمپانیای قەتەر بۆ پترلیۆم، کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە داهاتوودا و هەنگاونان بەرەو سیاسەتی سفر کاربۆنی، بۆ ئەو مەبەستەیس 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە لە گرنگیدان بە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر و با. لە هە،انکاتدا پلانی وڵاتی قەتەر کەمکردنەوە و نەهێشتنی بەرهەمهینانی 2 ملیۆن تۆن گازی کاربۆنە تا 2030، ئەمەیش دوای دەستبەکاربوونی پرۆژەی باکوورە، دوای ئەو ڕێژەی کەمکردنەوەی کارۆن  بۆ 9 ملیۆن تۆن زیاد دەکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین