رووسیا: رێگەمان نەدا فڕۆکەی هەواڵگریی ئەمریکی سنوورەکەمان ببەزێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، فڕۆکەیەکی رووسى لە جۆری سوخۆی توانیویەتی رێگریی بکات لە فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکای کە لە سنوورەکانی رووسیا لە دەریای رەش نزیكبووه‌ته‌وه‌.

لە بەیاننامەی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە، "سیستمی چاودێریی بواری ئاسمانیی رووسیا ئامانجێکی ئاسمانییان دەستنیشانکردووە کە لە سنووری رووسیا نزیک دەبووەوە لەسەر دەریای رەش".

لە هەمان بەیاننامەدا ئەوەش هاتووە، "بۆ دیاریکردنی شوناسی ئامانجە ئاسمانییەکە و رێگریکردن لە سنووربه‌زاندنى، فڕۆکەیەکی سۆخۆی ٢٧ سەربە ناوچەی سەربازیی باشووری رووسیا فڕى و توانی ئامانجەکە بناسێتەوە کە فڕۆکەیەکی سیخوڕی جۆری ئاڕ سی ١٣٥ بووە  و سەربە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، دواتر توانرا لە سنووری رووسیا دوور بخرێته‌وه‌".

پێشتر میخائیل پۆپۆڤ ڤێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەنووسیدا جەختی کردەوە، "رووسیا بە تووندی رێگری دەکات لە هەر کردەیەکی هەراسانکاریی نوێ، وەکو ئەوەی بەریتانییەکان لە دەریای رەش پێی هەستان و لە سنووری رووسیا نزیک بوونەوە".

پۆپۆڤ وتیشی، "داوا لە بەرانبەرەکانمان دەکەین بە وردی بیر بکەنەوە بەر لە ئەنجامدانی کاری لەم جۆرە و ئاگاداری تواناکانی هێزی ئاسمانی رووسیا بن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین