دوو وڵاتى زلهێز دووپات له‌سه‌ر پاراستنى ژینگه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و جۆن کیری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لەسه‌ر گفتوگۆکردن لەبارەی پرسەکانی پاراستنی ژینگە كردووه‌ته‌وه‌.

لە بڵاوکراوەی فەرمیی پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاتووە، "ویلایەتە یەکگرتووەکان و رووسیا رۆڵیکی گرنگ دەبینن لە پاراستنی ژینگەدا، لەوانە لە رێگای کەمکردنەوەی گازەکانی دروستکەری پەنگخوردنەوەی گەرمی لەم دەیەیەدا".

جۆنی کێری وتوویەتی لەسەر مۆسکۆ و واشنتن پێویستە کاربکەن لەسەر چارەسەری کێشەکانی ژینگە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە ژینگەی جەمسەری باکووری گۆی زەوی.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە مۆسکۆ ئەنجامدراوە لەماوەی سەردانی جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا لەوانە لەگەل سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا.

دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکان و وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، لە ئاستی جیا جیادا نزیکبوونەوە هەبووە لەنێوان هەردوو وڵات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان هەردوو سەرۆک بوو لە ١٦ ی حوزەیران لە جنێڤ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین