ئوردن و عێراق بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانیان هەماهەنگی زیاتر دەکەن
نوچەنێت
وڵاتی ئوردن و عێراق بۆ پەرەپێدان و تەواوکردنی هێڵی بەسرە - عەقەبە لە بەغدا کۆبوونەوە.
رۆژی پێنچ شەمە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی ئوردن، هالە زەواتی سەردانی بەغدای کردوو لەگەڵ بەرپرسە عێراقیەکان بۆ هەماهەنگی زیاتری پرۆژەکانی لوتکەی سێ لایەنی (ءعێراق - ئوردن - میسر) کۆبووەوە.
لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بۆ بەغدا، زەواتی وتی" ئامانجی ئەم سەردانە، تەواوکردنی ئامانجە سەرەکییەکانی لوتکەی سێ لایەنی پرۆژە ستراتیژیەکانە و جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە لە خۆ دەگرێت". هەروەها وەزیری نەوتی عێراق دووپاتیکردەوە، کارەکانی بونیاتنانی هێڵی بەسرە - عەقەبە گەیشتۆتە قۆناغێکی باش و ئامدەیە بۆ گفتۆگۆکردنی یاسایی بۆ تەواو بوونی.
پرۆژەی بەسرە - عەقەبە، بە پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان (ءعێراق - ئوردن - میسر) دادەنرێت و ڕێرەوێکی گرنگی گواستنەوەی نەوتی عێراق دەبێت بۆ بازارەکانی ئەفریقیا لەوێشەوە بۆ بازارە جیهانییەکان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment