عێراق بكوژى هاشمى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵێك دواى تیرۆركردنى هیشام هاشمى توێژه‌ر و نووسه‌رى به‌ناوبانگى عێراق، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق دانپێدانانى بكوژێكى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناوى ئه‌حمه‌د كه‌نانییه‌ و ئه‌فسه‌رى پۆلیسه‌ و سه‌ر به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى شیعه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ته‌مووز، كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق بكوژى هیشام هاشمى توێژه‌ر و نووسه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى ئاشكرا كرد. ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ دانپێدانانه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ناوى ئه‌حمه‌د كه‌نانییه‌ و له‌دایكبووى 1985 و مولازمى ئه‌وه‌له‌ له‌ پۆلیس، سه‌ربه‌ یه‌كێك له‌ گرووپه‌ میلیشیاكانه‌.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ هاوكات هاوڕێیه‌كى نزیكى هیشام هاشمی بوو، له‌ په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ، "به‌ڵێنى گرتنى بكوژانى هیشام هاشمیمان دابوو، به‌ڵێنه‌كه‌مان برده‌ سه‌ر"

هیشام هاشمى له‌ ساڵى 1973 له‌دایكبووه‌ و له‌ شه‌شى ته‌مووزى 2020 تیرۆر كرا. وه‌ك توێژه‌ر و شاره‌زاییه‌كى ستراتیژى و ئه‌منى عێراقى ناسرا بوو، له‌ دوایین لێدوان و نووسینه‌كانى چه‌ندان نهێنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا كرد و بۆیه‌ دواى چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌كردن لێى، تیرۆر كرا.

بكوژى هاشمى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین