پلانێکی نوێی ئەوروپا لهدژى پرۆگرامى ئهتۆمى ئێران ئاشكرا دهبێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بە گێڕانەوە لە وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاوی کردەوە، ئەو پلانە سنوورێک بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی پیتاندنیش دادەنێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە گێڕانەوە لە چەند بەرپرسێکی ئەوروپی کە لە گفتوگۆکانی ڤیێنا بەشدارن، رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی بە خێرایی زیندوو ببێتەوە، رەنگە مەودای ئێران لەگەڵ دروستکردنی چەکی ئەتۆم، یەک ساڵ بێت.
ئەو بەرپرسانە، بە نیگەرانییەوە گوتوویانە، ئەگەر ئێران هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان، پەرە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانیشی بدات، ئەو کاتەی کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستیەتی، کەمتر دەبێتەوە.
بەگوێرەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، نیگەرانی سەرەکی بەرپرسانی رۆژائاوا ئەوەیە، ئێران دەستی گەیشتبێت بە تەکنۆلۆژیای پێویست بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە ئامێرە پێشکەوتووەکانی پیتاندنی یورانیۆم.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، ئێران بە تایبەت لە کەڵکوەرگرتن لە ئامێرەکانی نەوەی دووەم، ناسراو بە IR-2 زۆر پێشکەوتنی هەبووە. بەرپرسانی رۆژئاوا، هەروەها نیگەرانی ئەوەن ئێران، لە پرۆسەی پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆیدا، لە رووی تەکنۆلۆژیاوە دەستی بە جۆرە زانستێ بگات کە تەنانەت ئەگەر تاران رێژەی پیتاندن و ژمارەی ئامێرەکانی خۆی کەم بکاتەوە، نەکرێ ئەو زانستە لەناو ببرێت.
بەگوێرەی راپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە ساڵی ٢٠١٨وە کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی بباتە دەرەوە، ئێران دوو هەزار و ٩٦٨ کیلۆگرام یورانیۆمی کە بە رێژەی کەم پیتێندراوە، پاشکەوت کردووە، و ئەو رێژەیە ١٤هێندەی ئەو رێژەیەیە کە بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمی دەیتوانی پاشکەوتی بکات.
بەگوێرەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە گێڕانەوە لە زانایانی بواری ئەتۆمی، ئەو یورانیۆمە بە رێژەی ٢٠٪ پیتێندراوە، بەڵام ئەگەر ئێران بیەوێت هەر ئەو یورانیۆمە بە رێژەی ٩٠٪ بپیتێنێت، بۆ دروستکردنی سێ بۆمبی ئەتۆمی، سووتەمەنی پێویستی لەبەردەستدا دەبێت.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لە ناو شارەزایاندا، سەبارەت بەوەی کە چەندە دەخایەنێت تا ئێران کڵاوەیەکی ئەتۆمی درووست بکات، کۆدەنگییەک لە ئارادا نییە. هەندێ لە بەرپرسانی رۆژاوئاوا، لەو بڕوایەدان، ئەگەر لە دەرەوە گوشار نەخرێتە سەر ئێران، کۆماری ئیسلامی دەتوانێت لە ماوەی دوو تا سێ ساڵدا، کڵاوەی ئەتۆمی دروست بکات.
هەندێکی تر، و لەوانە دەیڤید ئالبرایت، سەرۆکی ناوەندی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە واشنتن، لەو بڕوایەدان، ئێران دەتوانێ لە ماوەی نۆ مانگدا تهقینەوەیەک بکات و لە ماوەی یەک ساڵدا چەکێکی ئەتۆمی سەرەتایی دروست بکات و لە دوو ساڵدا، کڵاوەیەکی ئەتۆمی بخاته سهر مووشهكهكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment