ئیسرائیل پلانى هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران داده‌ڕێژێت ئێران

نوچه‌نێت

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رایگەیاند ئەو وڵاتە سەرقاڵی تاوتوێکردن و داڕشتنی پلانێکە بۆ ئەگەری هێرشبردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک" بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاوی کردەوە، داودەزگا سەربازییەکانی ئیسرائیل، لەم دواییانەدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران باس و مشتومڕیان کردووە. 
ئەو رۆژنامەیە دەنووسێت: ئەو باس و مشتومڕانە تەنیا بۆ گۆڕینەوەی راوبۆچوون نین، بەڵکو خۆ ئامادەکردنی سەرەتایین و چەند پلانێکیش بۆ هێرش ئامادە کراون. 
ئەحرونوت نووسیویەتی: ئەو ئامادەکرایانە بە سەرۆکایەتی بەنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە و وەزیری دارایی ئەنجام دراون.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامەیە: بەنی گانتس و لیبرمەن، لە ئێستادا هەوڵی زیادکردنی بودجەی سەربازیی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دەدەن و مەبەست لەو هەوڵەش، پشتیوانیکردن لە ژێرخانەکان و ئامادەبوون بۆ هێرشێکی لەو جۆرە، بە مەبەستی رێگریکردن لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین