حەوت ساڵە ئەمریکا بێ ڕکابەری یەکەمە ئابووری جیهان

نوچەنێت

وێرای کاریگەرییە نیگەتیڤەکانی پەتای کۆرۆنا لە 2020ــدا، بۆ ساڵی حەوتەم، ئەمریکا وەک بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت لە جیهاندا  مایەوە. بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکا، کۆی ڕێژەی نەوتی بەرهەم هاتووی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا 66.9 کوادرلیۆنی بەریتانی بووە، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکایە بە بڕی 45.5 کواردلیۆنی نەوتی ڕووسی و 26.5 کوردلیۆنی نەوتی سعوودیە لە 2020ــدا.

پەتای کۆرۆنا بووە هۆی زیانێکی بێ شوومار لە کەرتی وزەی جیهانیدا، بە تایبەت ئاستی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی نەوت لە ئەمریکادا، هاوکات هەریەکە لە رووسیا و سعوودیە بۆ پاراستنی هاوسەنگی و سەنگی نرخەکانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکانیان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەسدا کەمکردەوە.

 لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکادا هاتووە، هەرچەندە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دابەزیووە، بەڵام لە بەرامبەدا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی ئەمریکا لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا لە هەڵکشاندا بووە، بە جۆرێک تەنیا لە 2020ــدا ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بە بڕی 0.4 کواردلیۆن بەرزبۆتەوە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رووسیا لە هەمان ماوەدا بە بڕی 2.1 کواردلیۆن کەمییکردووە. ئاژاسنی وزەی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی رووسیا دەبەستێتەوە بە کەمی بەکاربردنی گازی سروشتی لە لایان وڵاتانی ئەورووپا، بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.ئەمەیش بە واتای پشت بەستنی ئەورووپا دیت بە وزەی جێگرەوە لە بەرهەمهێنانی کارەبا و پشتکردنە لە هاوردەکردنی گازی سروشتی ڕووسیا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین