عێراق و لوبنان ڕێککەوتنی تازەیان واژووکرد کوردستان- عێراق
نەوت بەرامبەر بە خزمەتگوزاری پزیشکی، بەغدا و بەیروت ڕێککەوتنیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق واژوو کرد.

نوچەنێت

لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە بەردەوامەکانی هەردوولا، عێراق و لوبنان ڕێککەوتنێکیان بۆ هەناردەکردنی ملیۆن تەن نەوتی زەیتی قورسی عێراقی بۆ دابینکردنی کارەبای لوبنان واژووکرد

ئەمرۆ شەمە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری وزەو سەرچاوەکانی ئاوی لوبنانی، رێککەوتنە تازەکەی واژووکرا، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە عێراق وزە هەناردەی لوبنان دەکات، لەبەرامبەردا حکوومەتی بەیروت خزمەتگوزاری  گشتی بە تایبەت لە بواری پزیشکی پێشکەشی عێراق دەکات.

ئەم رێککەوتنامەی نێوان عێراق و لوبنان لە کاتێکدایە، لە شەش مانگی رابڕدوودا، حکوومەتی بەغدا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و قەیرانی نەبوونی سووتەمەنی، بەڵێنی هەرناردەکردنی وزەی پێوسیتی بە نرخی بازاری جیهانی بە لوبنان دابوو، بۆ ئەم مەبەستەیش، لە دیسەمبەری ساڵی رابردوو، وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی لوبنانی بەسەرپەرشتی وەزیری وزەی ئەو وڵاتە کردو، هەروەها  لە نیسانی 2021ـــدا، سەرۆکی لوبنان، میشێل عۆن، رازیبوونی حکوومەتی بەغدای بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی لوبنان و هەناردەکردنی وزەی راگەیاند.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین