داهاتووی خواستی چین بۆ نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر ئۆپێک پلەس ئابووری جیهان
کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ نەوتی خاو، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادکردنی تەنیا 400 هەزار بەرمیلی نەوتی خاو لە لایان ئۆپێک پلسەوە

نوچەنێت

لە دەییەکانی ڕابردوودا، چین وەک داینەمۆی جوڵەی بازارەکانی وزەی جیهانی و نەوتی خاو پێناس کرا، بە جۆرێک، خواستی بەرچاوی وڵاتی چین بووە هۆی گەشەی خواستی نەوتی خاو بە رێژەی ٪44، بە تایبەت لە ساڵی 2015، لەو کاتەدا پشکەکانی لێدان و دۆزینەوەی نەوت و دامەزراندنی پاڵاوگەی تایبەتی چین بۆ پاڵاوتنی وزەی هاوردەکراو بە سەربەخۆ مایەوە.

بە گوێرەی دوای دەرئەنجامی توێژینەوە شیکارییەکانی ناوەندی Independent Commodity Intelligence Services, Rystad Energy و  Energy Aspects، کەشتیەکانی نەوتی خاو بۆ بازارەکانی خاوەن پێگەی یەکەم لە هاوردەکردنی وزەی جیهان و  دووەم وڵات لە بوونی گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی خاو، لە داهاتوودا بە جێگری دەمێننەوە و تەنیا بە ڕێژەی ٪2 زیاد دەکەن. ئەمەیش بە مانای گەیشتنی ڕێژەی نەوتی خاوی هاوردەکار دێت بۆ چین  بە بڕی 11 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 

هاوردەکردنی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی چیندا

وێرای زیادبوونی رێژەی پاڵاوگەکانی چین بۆ هەناردەکردنی وزەی پاڵێوراو لە نیوەی دووەمی 2021ــدا، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو، هۆکارن لە کەمبوونەوەی ئاستی هاوردەکردنی چین بۆ نەوت و، شرۆڤەکارانی بواری وزە، پێشبینی دەکەن، ئاستی خواستی چین بۆ نەوتی خاو،2021ــدا  نزمتری ئاست تۆمار بکات،  بەراورد بە دوو دەیەی ڕابردوو.

هاوکات بە گوێرەی دواین ئامارەکانی ناوەندی گومرگی وڵاتی چین، بەراورد بە ساڵی 2015، ئاستی خواستی چین بۆ هاوردەکردنی نەوتی خاو بە رێژەی ٪9.7 دادەبەزێت و بەجۆرێک گەشەی خواست هێواشتر دەبێت بە خواستی چین بۆ نەوت لە 2001ــدا.

هەروەها شرۆڤەکارانی وزە، ئەو دابەزینەی خواستی چین بۆ نەوتی خاو، بە هۆکاری سەرەکی بڕیاڕەکانی ئەم دواییەی ئۆپێک پلەس دادەنێن بە زیادکردنی تەنیا 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تا 2022. جگە لەوەی کە کەمبوونەوەی خواستی بەکاربردنی چین بۆ نەوتی خاو هۆکارێی ترە  لە کەمبوونەوەی ئاستی پاڵاوگەکان. بەجۆرێک شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەمە بە واتایی کۆتایی هاتنی گەشەی خێرای چین دێت بۆ نەوتی خاو بە راورد بە ساڵی ڕابردوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین