يادى پەيماننامەى لۆزان كێشە بۆ توركيا دەنێتەوە شیکاری

نوچەنێت:

لەيادى (٩٨) ساڵەى واژۆكردنى پەيماننامەى لۆزان، كورد هەڵمەتێكى ئەليكترۆنى بەچەند زمانێك دەستپێكردووە، بۆ وەبيرهێنانەوەى ئەو تاوانانەى توركياى عوسمانى بەرانبەر كورد ئەنجامى داوە، كە كورد بە جينۆسايدى ناودەبات، داواش دەكات كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دان بەو جينۆسايكردنەى كورد دابنێت، وەك داننان بە جينۆسايدى ئەرمەنەكان لەسەر دەستى توركياى عوسمانى، هەروەها داننان بە جينۆسايدى ئێزيدييەكان لەسەر دەستى داعش.

لە هەڵمەتەکەدا هۆشدارييان بە عوسمانى نوێ داوە، كە ئەردۆغان لە رێگەى پيلانێكى فراوانخوازى پەيڕەوى دەكات، بۆ ئەوەى سووريا و عێراق و ليبيا بخاتە سەر توركيا، لەژێر پاساوى ئەوەى پێشتر ئەو وڵاتانە خاكى عوسمانى بووينە.

لە (٢٤)ى تەمووزى (١٩٢٤) کاتێ وڵاتە سەركەوتووەكانى جەنگى جيهانى يەكەم كە پێكهاتبوون لە( بەريتانيا، فەڕەنسا، يابان، ئيتاڵيا، رۆمانيا، كرواتياى سلۆفينى، هەروەها توركياى شكستخواردوو لەجەنگ، خاكى دەوڵەتى عوسمانيان دابەشكرد.

بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە توركيا دەستى لەو وڵاتانە بەردا، كە داگيريكردبوون، ياخود ئيمتيازاتى ناوى بۆ دەوڵەتى عوسمانى هەبوو، وەك ميسڕ و قوبرس و ليبيا و يەمەن،کە ناكۆكييەكە دەگێڕێتەوە بۆ موسڵ، بۆ ئەوەى سەر بەتوركيا بێت، ياخود عێراق، بۆ حكومدانى کۆمەڵەى نەتەوەکان گێڕايەوە، كە داواكارى توركيا شكستپێهێنا، ناوچەى باكورى سوريا خرايە سەر توركيا، توركياى نوێ بەسەرۆكايەتى كەمال ئەتاتورك دروستكرا، لە سنوورانەكانى ئەنەدۆڵ و تەراكياى رۆژهەڵات.

 

بۆچى كورد لۆزان رەت دەكاتەوە؟

هەرچەندە توركيا و كورد ناكۆكن، بەڵام هەردوولا پەيماننامەى لۆزان رەت دەكەنەوە، ئەگەرچى ئەنقەرە بەپاساوى دابەشكردنى خاكەكانى دەوڵەتى عوسمانى، كورديش بەپاساوى ئەوەى خەونى دروستكردنى دەوڵەتى كوردستانیان لەباربردووە، كە هيوايان وابوو هاوپەيمانە ئەوروپييەكان پاداشتى هاوكارييەكانيان لەجەنگى دژ بە توركيا بدەنەوە.

كورد و توركيا لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەيماننامەى لۆزان هاوڕان

رێكخراوى (كۆنگرەى گردبوونەوەى ديموكراسى كوردستانى ــ ئەوروپا) رێكخراوێكى كوردييە، لەسەر تۆڕى كۆمەڵايەتى هاشتاگى "پەيماننامەى لۆزان رەتدەكەينەوە" بڵاوكردەوە، داواى لێپێچينەوە لە توركياى عوسمانى و ئەردۆغانى دەكات، لەسەر ئەو تاوان و پێشێلکاریانەى بەرانبەر مافى پێكهاتە و كەمينەكان لەو ناوچەيە ئەنجامى داوە، بەتايبەت جينۆسايدیکردنى كورد و ئەرمەن.

دڵشێر ئاڤێستا رۆژنامەنووس و ئەندامى ئەو هەڵمەتە بە ماڵپەڕى سكاى نيوز عەرەبى راگەياند، "ئەو هەڵمەتە لە كاتێكى گرنگە، رۆژى شەممە يادى (٩٨) ساڵەى رێككەوتنى لۆزانە، كە لە (١٩٢٣) بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە كوردستان بۆ چوار پارچە دابەشكرا، گەلى كورد لە نيتشمانى خۆى بێبەشكرا،ئەوە لە کاتێکدا هەموو گەلانى تر نيشتيمانى خۆيان هەبوو، لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين ژمارەى دانيشتوانە كە بەبێ نيشتيمان و ناسنامەيە، ناسنامەى ئەو چوار وڵاتەى بەسەردا سەپێندراوە، بەهەمان شێوە لە هەموو مافەكانى بێبەشكراوە، ئەو دابەشكردنە چەندين كارەساتى وەك كوشتن و ڕاگواستن و چەوسانەوەى تووشى كورد كردووە".

هەروەها بەوەش ئاماژە بەو قسەيەى كوردەكانى عێراق و سووريا و ئێران و توركيا دەكات، كە دياريكردنى ئەو سنوورانە لە پەيماننامەى لۆزان واى لێكردن بەسەر ئەو دەوڵەتانە دابەش بكرێن.

لەبەشێكى ترى قسەكانى دڵشێر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەزاران بەڵگەنامەیان لەبەر دەستە بۆ سەركۆنەكردنى توركيا، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەيە لێپرسينەوە لەگەڵ توركيا بكرێت لەسەر ئەو تاوانانەى بەرانبەر كورد و ئەرمەن و سريان و ئاشوور و عەلەويى و نەتەوە و تائيفەكانى تر ئەنجامى داوە، كە كۆتا تاوانى توركيا بەرانبەر عەفرين و سەرى كانى و گرێ سپى بوو لە سووريا".

 

١٣٧ رێكخراو داواى لێپرسينەوە لە توركيا دەكەن

بەهەمان شێوە (١٣٧) رێكخراوى جيهانى و دەزگا و مافناس نامەيەكيان ئاڕاستەى ئەنتۆنيۆ گوتيرێشى سكرتێرى گشتى رێكخراوى نەتەوە يەكگرتووەكان و زەيد رەعد حوسێن سەرۆكى كۆمسيۆنى سامى بۆ مافەكانى مرۆڤ و ئيكنازيۆ كاسيس وەزيرى دەرەوەى سويسرا و سەرۆكى رێكخراوە نێودەوڵەتييە پەيوەنديدارەكان كردەوە، بۆ بيرخستنەوەى ئەو كۆمەڵكوژييەى كورد لەسەر دەستى دەوڵەتى عوسمانى.

ئەو رێكخراوانە بەياننامەيەكيان بڵاوكردەوە، لە بەياننامەيەکەدا هاتووە، "بانگەشەكارانى تۆرانى لە ئيتحاد و تەرەقى پارێزگارييان لە ميراتى عوسمانى دەكرد، كە لەسەر كەلەسەرى گەلانى رەسەنى ئەنادۆڵ و وڵاتى شام و باكورى ئەفريقيا و بەلقان بنياتنرابوو، بەرانبەر هەموو ئەو گەلانەى داگيركارى و رۆشنبيرى توركيان رەتكردەوە، بەرەوويان بوونەوە بە جينۆسايكردن، وەك جينۆسايدى ئەرمەنەكان لە ساڵانى (١٩١٤ــ ١٩١٨)  هێرشكردن بۆسەريان و دەركردنى بەزۆر و گۆڕينى ديمۆگرافیا و شێواندنى رۆشنبيريان بەئامانجى سڕينەوەى ناسنامەى نەتەوەيى، هەر وەک چۆن بەرانبەر يۆنانييەكان و عەلەوييەكان و كورد ئەنجامياندا، بەتايبەت كورد کە چەندين جار رووبەڕووى بوونەوە، وەك رووبەڕووبوونەوەى شێخ سەعيدى پيران لە (١٩٢٥) و راپەڕينى ئاكرێ لە (١٩٣٠) و دێرسيم لە (١٩٣٦)".

ئەو رێكخراوانە ئاماژەيان بە پيلانە نوێيەكانى ئەردۆغان كردووە، كە خاكەكانى باكورى سووريا و عێراق دەخاتە سەر خاكى توركيا، كورديش پێى وايە ئەو ناوچانە خاكى خۆيانە، كۆتايى بەو هيوايەيان دەهێنێت، كە پێى دەڵێن، "دروستكردنى كوردستانى گەورە".

 

ئەردۆغان و فراوانخوازى

ئەردۆغان و فراوانخوازى

لاى خۆشيەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرلەنوێ لە يادى واژۆكردنى پەيماننامەى لۆزان باسى لە پيلانە فراوانخوازييەكانى كردەوە،‌  توركیا ئه‌مرۆ ئاهەنگیش ده‌گیڕیت بۆ  داگيركردنی ناوچەيەكى فراوانى باكورى سووريا و قوبرس و دەستوەردانەكانى لە عێراق و بوونى سەربازى لە ليبيا و قوبرس.

ئەردۆغان لە پەيامێكيدا كە ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى بڵاويكردەوە، دەڵێت، "ئەو سەركەونتانەى بەدەستمان هێناوە، رووبەرەكانى جۆراوجۆرن، لە سووريا و ليبيا دەستپێدەكات، بە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست تێده‌په‌ڕیت، دەگات به‌نەهێشتنى توندوتيژى، ئەوەش روونترين ئاماژەيە بۆ ويستمان لەسەر پارێزگاريكردنى ماف و بەرژەوەندى وڵاتەكەمان".

ئەو پەيامەى ئەردۆغان چوار رۆژ دواى سەردانى شارى فارۆشايە لەوبەشە داگيركراوەى دوورگەى قوبرس لە لايەن توركياوە، كە سەرلەنوێ ئەو شارەى كردوە، كە لە حەفتاكانى سەدەى رابردوو لەكاتى داگيركارى توركيا ئەو شارەيان جێهێشتووە، كە نەتەوە يەكگرتووەكان بڕيارى هێشتنەوەى ئەو شارەى داوە بەچۆڵى، چونكە خاوەنداريەتى دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتى شەرعى قوبرس، تا چارەسەرى پرسى قوبڕس لەرێگەى دانوستانەكانه‌.

چاودێران پێيان وايە، توركيا رێگەخۆش دەكات، بۆ كشانەوە لە په‌یماننامه‌ی لۆزان لەرێگەى فراوانخوازى و داگيركردنەوەى ئەو خاكانەى پێشتر توركيا داگيرى كردبوو، لە پەيماننامەى لۆزان ئازادكرا، بۆ ئەوەش پشت بە دروستكردنى ناكۆكى ئايينى و نەتەوەيى لە نێوان دانيشتووان دەبەستێت، توركيا لەژێر پاساوى ئايينى، كە لە ئيخوان موسليمن بەرجەستەبووە هانی ئه‌و ناكۆكیانه‌ ده‌دات، ياخود دەيەوێت پاڵنەرى ئيتيكى لەناو دانيشتوانى ئەو ناوچانە زيندوبكاتەوە، كە باپيرانيان دەگەڕێنەوە بۆ عوسمانييەكان لە وڵاتە داگيركراوەكان نيشتەجێ بووينە، وەك لە سووريا و ليبيا و عێراق توركيا ئەو كارانە دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین