وه‌زیرێكى عێراق داواى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنێكى دژ به‌ كورد ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌هدى حه‌مدانى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "كێشه‌ى ئاو له‌گه‌ڵ ئێران به‌ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى جه‌زائیر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت" ئه‌مه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1975 له‌ دژى بزووتنه‌وه‌ى كورد له‌نێوان ئێران و عێراق واژۆ كراوه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق شه‌وى رابردوو 25ى ته‌مووز لێدوانێكى مه‌هدى حه‌مدانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌مئاویى له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه‌یه‌ عێراق دان به‌ رێككه‌وتنامه‌ى جه‌زائیر بنێت.

مه‌هدى حه‌مدانى ده‌ڵێ، "ئێران به‌ڵێنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ عێراق داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، پێداگریى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆتۆكۆلێكى تایبه‌ت به‌ ئاو ده‌كات له‌ رێككه‌وتنامه‌ى جه‌زائیر، عێراق دان به‌و رێككه‌وتنه‌ نانێت، به‌لاى ئێمه‌وه‌ باشتره‌ عێراق ئه‌و كاره‌ بكات، یان بڕیارێكى سیاسى له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان بدرێت بۆ دانپێدانانى تا كێشه‌كه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى وه‌زیره‌ عێراقییه‌كه‌ باسى ده‌كات، رێككه‌وتنێكى سیاسى بووه‌ له‌نێوان رژێمى به‌عس و شاى ئێران له‌ ساڵى 1975 له‌ جه‌زائیر كراوه‌، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ بوو ئێران پشت له‌ جووڵانه‌وه‌ى كورد بكات و له‌ به‌رانبه‌ردا عێراق كۆمه‌ڵێك ئیمتیازى سنوورى و ئاوى به‌ ئێران بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین