چین: پەیوەندییەکانی واشنتن و پەکین بە بنبەست گەیشتوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چین دەڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە بنبەست گەیشتوون و داوایان لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە وڵاتەکەی واز لە "بە شەیتانکردن"ی چین بهێنێیت.

هەڵویستەکەی چین لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکدا بووە کە دوابەدوای کۆبوونەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکی ویندی شێرمان و چی فینگ جێگری وەزیری دەرەوەی چین بڵاوکراوەتەوە.

ویندی شێرمان باڵاترین بەرپرسی ئەمریکایە لە سەردەمی بایدندا کە سەردانی چینی کردبێت.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، "داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەین واز لەو ئەقڵییەتە زۆر گومڕاکەرەکەی و سیاسەتە مەترسیدارەکەی بهێنێت، ئەمریکا وەکوو دوژمنێکی خەیاڵی تەماشای چین دەکات".

وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها دەڵێت، "پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە بنبەست گەیشتون و لەگەڵ سەختیی جددیی بەرەوڕوون".

رۆژی یەکشەممە ویندی شێرمان گەیشتە شاری تیانجین لە چین بە ئامانجی دیاریکردنی ڕێوشوێنی ئەوتۆ کە نەهێڵێت کێبڕکێی نێوان هەردوو وڵات بگۆڕێت بۆ ململانێ. ئەوەش لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات وەکوو دوو گەورەترین ئابووریی جیهان لە خراپیدان، بە تایبەت لە بابەتەکانی مافی مرۆڤ و ئاساییشی ئەلیکترۆنی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین