ئەمریکا خواستی کارکردنی لە پرۆژەیەکی وڵاتی چیندا هەیە ئابووری جیهان

نوچەنێت

چین بە نیازی بونیاتنان و دروستکردنی وێستگەیەکی عەمبارکردنی گازی سروشتییە لە کەناراوەکانی باشووری گواندگدونگ، بە کوژمەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار و توانای 400 ملیۆن تۆن گاز.

ئاژانسی هەواڵی وڵاتی چین Xinhua News، لە ڕاپۆرتێکیدا خواستی وڵاتی چینی بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی عەمبارکردنی گازی سروشتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند"لە ساڵی 2023ــدا، وڵاتی چین خواستی کردنەوەی وێستگەتیەکی عەمبارکردنی گازی سروشتی بە گوژمەی 1.02 ملیار دۆلار هەیە، کە توانای عەمبارکردنی زیاتر لە 400 ملیۆن تۆن گازی سروشتی هەیە".

هەروەها دووپاتیکردەوە، ئەو وێستگەیە دەکەوێتە ناوچەی هیودونگ، لە شاری هویتشو، کە ناوچەیەکی گرنگی وڵاتی چینە، توانای پێشوازیکردنی 266 هەزار مەتر سێجای گازی لە سێ تانکی عمبارکردن هەیە، کە توانای هەر یەکەیان 200 هەزار مەتر سێجایە، هەروەها لە ناوچەی گواندگدونگ دەتوانرێت پرۆژەکە لە قۆناغی دووەم پەرەی پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئاستی عەمبارکردن فراوان بکات، بە زیادکردنی 3 ناوچەی عەمبارکردن بە توانای 260 هەزار مەتر سێجا بۆ هەر عەمبارێک لە ماوەی 10 ساڵدا.

لە بارەی پرۆژەکەی چین، ناوەندی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،  کۆمپانیای ExxonMobilــی ئەمریکی خواستی کارکردنی لەو پڕۆژەیە هەیەو لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی کار لەو پرۆژەیە بکات.

کۆمپانیایە ئەمریکییەکە لە ساڵی 2018ــەوە کار لە پرۆژە پیشەسازییەکانی باشووری گواندگدونگ دەکات، جگە لەوەی کار لەچەند پرۆژەیەکی پترۆکیمیاوی  و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەکات.

لەو بارەیەوە نوێنەری کۆمپانیای ExxonMobil لە پەکین ڕایگەیاند" کۆمپانیایەکەمان چەند هەنگاوێکی گرنگی ناوە بۆ کارکردن لەو پڕۆژە گرنگەی چین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین