وەزارەتى کارەبا: تا ئێستا کارەباى هیچ هاوبەشێک بە هۆى نەدانى کرێى کارەبا نەبڕاوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، "پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (27)ى تەممووزى (2021)، وەزارەتى کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا هاوبەشانى کارەبا ئاگاداردەکاتەوە کە بەپێى ڕینماییەکانى وەزارەت، دەبێ کارەباى ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دووجار بەسەر پارەى کارەبایان نەداوە.

ڕوونیشکردۆتەوە، "بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە."

وەزارەتى کارەبا داوا لە هاوبەشکانى دەکات قەرزەکانیان بدەنەوە و جەختیش لەوەدەکاتەوە، "دەبێ هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین