سەرۆک وەزیرانی سووریا: دابینکردنی کارەبا ئاسان نیە، وزەی جێگرەوە تاکە چارەسەرە ئابووری جیهان

نوچەنێت

سووریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پەنا دەباتە بەر وزەی جێگرەوە و پێشبینی دەکرێت، رووسیا و چین هاوکاری سووریا بکەن لەو بوارەدا.

سەرۆک وەزیرانی سووریا، حسین عرنوس، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی کارەبای وڵاتەکەی، وزەی جێگرەوە بە تاکە چارەسەر  دەبینێت.

خواستی بەکاربردنی کارەبا لە وڵاتی سووریا زێدەتر لە 7  هەزار مێگاوات کارەبایە، بەڵام لە ئێستادا وزەی کارەبای بەرهەم هاتووی سووریا لە 200 مێگاوات کارەبا تێپەڕ ناکات، ئەمەیش هۆکارە لە بێ بەشبوونی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە پێدانی کارەبا بۆ زیاتر لە 12 کاتژمێر. بۆیە پێشنیاری حکوومەتی سووریام پەرەپێدانە لە بە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە.

حسین عرنوس، بە پیشەسازیکارانی سووریای ڕاگەیاند" حکوومەتی سووریا هەموو هەوڵێک دەخاتە ڕوو، بۆ پەرەپێدان بە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وڵاتی سووریا".

هەروەها وتی" بۆ دابینکردنی کارەبا، تەنیا چارەسەر وزەی جێگرەوەیە بۆ دابینکردنی وزەی کارەبای هاوڵاتیانی سووریا".

لە لایان خۆشیانەوە، پیشەسازیکارانی وڵاتی سووریا، بۆ سەرۆک وەزیرانیان دووپاتکردەوە، کار بۆ زیادکردنی 100 مێگاوات کارەبا دەکەن لە ڕێگەی پرۆژەکانی وزەی جێگرەوە و لە قۆناغی یەکەم بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات کارەبایە.

سەبارەت بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو جۆرە پرۆژانە، سەرۆک وەزیرانی سووریا رایگەیاند" لە رێگەی ئەنجوومەنی گەلەوە، کار بۆ دارشتنی یاساییەک بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە دەکرێت، لە بنەڕەتدا ئەو یاساییە کار بۆ دابینکردنی سندوقی پاڵپشتی بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەکات "

هەروەها وتیشی" حکومەتی سووریا هەموو هەوڵیک دەدات، بۆ ئەوەی لە رێگەی پێدانی قەرزەوە پارە بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە دابین بکات و لە کۆبوونەوەی داهاتووی حکوومەتدا، ئەو پرسە، کاری ئەولەویەتی ئێمەیە".

ئەم هەوڵانەی حکوومەتی سووریا لە کاتێکدان، قەیرانە دوانەهاتووەکانی وڵاتی سووریا، رێگر بوون لە دووبارە بواژنەوەی ئابووری ئەو وڵاتە، چارەسەر نەبوونی ئەو گرفتە بەردەوامە، فاکتەرێکی بەهێزە لە پەنابردنی حکوومەتی سووریا بۆ وزەی جێگرەوە، و پێشبینی دەکرێت سووریا لە رێگەی پاڵپشتییەکانی وڵاتی چین و رووسیا پەرە بەو کەرتە بدات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین