ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئێران ٪15 بەرزبۆتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

رۆستەم زیگانشین، نوێنەری بازرگانی ڕووسیا لە ئێران، قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" بەراورد بە ساڵی 2020، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە مساڵدا بە رێژەی ٪15 زیادیکردووە".

ئەم بەرزبوونەوەیەی قەبارەی بازرگانی نێوان رووسیا و ئێران، دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای ڕووسیە بە رێژەی ٪16 و لەبەرامبەردا هاوردەکردنی کاڵای ئێرانییە بۆ بازاڕەکانی ڕووسیا بە ڕێژەی ٪14 لە شەش مانگی یەکەمی 2021ـــدا.

بو گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی لێژنەی ئابووری ئۆراسیا، لە 2020ــدا، ئاستی بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئێران 2.22 ملیار دۆلار بووە، بەجۆرێک هەناردەکردنی کاڵای رووسی بۆ ئێران زێدەتر لە 1.42 ملیار دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە 2019، بە واتای بەرزبوونەوەی بە ٪39.8 دێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین