په‌رله‌مانى عێراق واز له‌ پرۆژه‌ یاساكانى ده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سه‌لیم هه‌مزه‌ شووشكه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێ ده‌نگ به‌ هیچ پڕۆژه‌ یاساییه‌كى تر بدات، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران كاندیدن و به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌رقاڵن. دووپاتیشى كرده‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ پڕۆژه‌ یاسا له‌ په‌رله‌مان ماونه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌میان بۆ كراوه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تەمووز، سەلیم هەمزە ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "پێموانییە لە ماوەی ئەو دوو مانگە هیچ پرۆژە یاسایەک بتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت. لەبەر ئەوەی ئەو دوو مانگە زۆربەی پەرلەمانتارەکان کاندیدن، خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبن، زۆر پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشیان بۆکرا بەڵام ئەو رێژەیە تەواو نابێت تاکو دەنگ لەسەر پرۆژە گرنگەکان بدرێت."

سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی کە ماون سەلیم هەمزە گووتی، "چەندین پرۆژە یاسا هەیە کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە ژمارەیان زۆرە. بەڵام ناتوانین دەستنیشانی بکەین کە چەندن، بەڵام گرنگ نین لەو گرنگانە ئەوەی گرنگ بووە یاسای بودجه‌ى گشتى، یاساى دادگاى فیدڕاڵی، یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، یاسای قەرز بووە هەموو ئەو یاسا گرنگانەی کە پێویست بوون لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر درا، وەکو خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ''.
ته‌نیا دوو مانگ و  10 رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ماوه‌ و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێنته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین