بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر بوودجەی عێراق و ناوچەکە
نوچەنێت
بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی نەوت، بووە هۆی تێپەراندنی چاوەڕوانییەکانی بودجەی زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێن و بەکاربەری نەوت، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە نموونە.
بەڵام ئەو کاریگەرییەی کە گۆران لە نرخی نەوت دروستی کرد، بۆ وڵاتە بەرهەمهێن و بەکاربەرەکان جودایە، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە هاوردەکاری سەرەکی نەوتن، لەبەرامبەریشدا بووە هۆی زیادی بوودجە، لەو وڵاتە بەرهەمهێنانەی نەوت کە بودجەی وڵاتەکانیان لە 2020ــدا بە نرخێکی کەمتر بەهای نەوتیان پەسەند کردبوو.
لە چارەگی یەکەمی 2021ــدا، نرخەکانی نەوت بەراورد بە ساڵی رابڕدوو، ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کرد، بە تایبەت دوای کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکانی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، لەو کاتەدا نرخی نەوت زیاتر لە 75 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد، ئەم بەرزبوونەوەیە بەراورد بە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بەرزترین ڕێژە بوو. لێ ڕێککەوتنی کاتی ئەندامانی ئۆپێک پلەس و بڕیاری زیادکردنی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە سەرەتای مانگی ئابــی 2021 تا ئایاری 2022، بووە هۆی دابەزینی ڕێژەیی نرخەکانی نەوت.
عێراق
بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ وڵاتی عێراق، زیاتر لەهەواڵێکی پۆزەتیڤ بۆ بودجە و ئابووریەکەی پێناس دەکرت. هەڵكشانی بەهای نەوتی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کە بە 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
لە کاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت، بە 45 دۆلار جێگیر کراوە، گەیشتنی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 70 دۆلار، بە واتایی زیادبوونی بڕی 25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دێت
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕێکەوتی 26/7/2021، دواین ئامارەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ــی لە مانگی حوزەیران بڵاو کردەوە. لە راگەینراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، حکوومەتی بەغدا لە مانگی 6ــدا، بڕی 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەکانی جیهان کردووە، و لە بەرامبەردا بڕی 6 ملیار و 143 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری وەک داهاتی نەوت دەستکەوتووە. بە واتایەکی تر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆتە هۆی زیادبوونی داهاتە نەوتییەکانی عێراق بە بڕی 55 ملیۆن و 450 هەزار و149 دۆلار.
لە هەمانکاتدا هەرچەندە دەیەیەکە عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەمەیش هۆکار بووە لە پشت بەستنی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان بە داهاتە ناوخۆییەکان و لیبرینی مووچە ، و داهاتی نەوتی، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پاڵنەرێکی سەرەکی بوو لە بڕیاری کۆتایهێنان بە لێبرینی مووچە و پێدانی مووچە بە تەواوەتی.
کوەیت
داهاتە نەوتیەکانی کوەیت رێژەی ٪85ــی بودجەی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت، هاوکات نرخی هەر بەمیلێک نەوت بە بری 45 دۆلار لە بودجەی کوەیت جێگیر کراوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار، بووە هۆی زیادبوونی داهاتە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە بۆ 40.29 ملیار دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە پێش ئەو بەرزبوونەوەیە داهاتە نەوتیەکانی کوەیت، تەنیا 36.3 ملیار دۆلار بووە.
سعوودیە
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە هۆی پێداچوونەوەی بوودجەی وڵاتەکە لە لایان بەرپرسانی سعوودیەوە، لەو بارەیەوە ناوەندی فیتش، دیدگایەکانی حکوومەتی سعوودیەی بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ نرخی نوێ ی نەوت بڵاوکردەوە و ئاراستەکانی نرخی نەوتی لە نێگەتیڤە بۆ سەقامگیر بووون بە هێمای A تۆمار کرد. ئەم لێکدانەوەی لە زانستە ئابووریەکان بە واتای بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتی پێناس دەکرێت.
حکوومەتی سعوودیە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵ، داهاتە نەوتیەکانی بگات بە 157.82 ملیار دۆلار، لە هەمانکاتدا، ناوەندی فیتش، پێشبینی دەکات کورتهێنانی بودجەی سعوودیە بە ڕێژەی ٪3.3 کەمبکاتەوە، ئەگەر نرخی نەوت لە 63 دۆلار جێگیر ببێت.
بەحرەین
وڵاتی بەحرەین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زیان لە بودجەکەی دەدات، داهاتە نەوتیەکان ڕێژەی ٪63 بودجەی وڵاتی بەحرەین پێکدەهێنێت، و پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆرتهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە بە بڕی 3.2 ملیار دۆلار
لە هەمانکاتدا، پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ساڵ داهاتە نەوتیەکانی بەحرەین لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تەنیا 4.05 ملیار دۆلار بێت، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە داهاتی نەوتیەکانی پشش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەمترە کە 6.36 ملیار دۆلارە.
میسر
بەشێکی وڵاتە عەرەبیەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە قازانجیان نیە، دەبێتە هۆزی زیادبوونی رێژەی کورتهێنانی بودجە و هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
لە بودجەی وڵاتی میسردا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 60 دۆلار جێگیر کراوە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رێژەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە زێدەتر دەکات، هەر ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکار بووە لە جێگیرنەکردنی نرخی بەنزینی وڵاتەکەو گۆڕینی لە هەر سێ مانگ جارێکدا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment