وشەیەکی ترەمپ 56 ملیۆن دۆلار لە داهاتی کۆمارییەکان زیاد دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕاپۆرتێکی بانگەشەی هەڵبژاردەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ بڵاو بوویەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دۆنالد ترەمپ  لە چوارچیوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا زیاتر لە 56 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی Winred بۆ حزبی کۆمارییەکان کۆ کردۆتەوە، ئەمەیش هەژموونی دیاری ترامپ لە حزبەکەدا دووپاتدەکاتەوە.

ڕاپۆرتەکە لە لایان Winredــی تایبەت بە گروپەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکراوەتەوە، تیادا هاتووە، دۆنالد ترەمپ لە ڕێگای وشەی Trump Make America Great Again Committee، توانیویەتی بڕی 56 ملیۆن دۆلار تەنیا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بخاتە سەر ئەژمارەکانی داهاتی کۆمارییەکان.

ناوەندە جیهانییەکان، ئەو ئەنجامانە بە شێوازی جودا شیدەکەنەوە، پێیان وایە  تاوەکو ئێستا، ترەمپ توانیوەیتی خاوەن پێگەیەکی جەماوەری بێت لەناو لاینگرانی کۆمارییەکان و خاون هێزی تایبەت بەخۆیەتی بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین