عەلى خامنەئى لێبوردنى بۆ بەشێك لە زیندانیانى ئێران دەركرد ئێران

نوچه‌نێت

عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران رەزامەندى لەسەر سوككردنى سزا و لێبوردنى بۆ دوو هەزار (٨٢٥) زیندانى دەركرد.


ئەمڕۆ یەكشەممە یەكى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، لەسەر داواى سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى ئێران، بەگوێرەى حكومى دادگا گشتییەكان و رێكخستنى دادگاى سەربازى و رێوشوێنە حكومییەكان، لێبوردنى بۆ دوو هەزار و (٨٢٥) زیندانى لە گرتوخانەكانى ئێران دەكرد.
غولام حوسێن موحسینى سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران، لە پەیامێكى داواى گرتنەبەرى رێوشوێنى دادوەرى لە خامنەئى كرد، بۆ  ئه‌و كەسانەى كە مەرجە داواكراوەكانیان تێدایە.
ئەو لێبوردنەى خامنەئى بەبۆنەى جەژنى قوربان و بۆنەى غەدیر بوو، كە بەندى (١١) لە مادەى (١١٠)ى دەستوورى دەیانگرێتەوە. پێشتریش لە (٢٠١٩)ش بەهەمان بۆنە و بڕگەى دەستوورى لێبوردنى بۆ هەزار و (٧٠) زیندانى تر دەكرد. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین