قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە بەرزبوونەوەدان کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ناوەندی هەواڵی ئێرانی IRNA، لە راپۆرتێکیدا، قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی لە گەڵ حکوومەتی ئێران بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەراورد بە ساڵی رابڕدوو، ئالوگۆری بازرگانی نێوان هەر سێ لایەن بە ڕێژەی ٪54 زیادیکردووە.

لە ماوەی نێوان  21-03-2020 تا 21-03-2021، قەبارەی بازرگانی هەرسێ لایەن بە 7 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمەیش بە واتای بەرزی قەبارەی بازرگانی عێراق وئێران دێت، لێکدانەوەی ژمارەکانی کۆی قەبارەی کاڵای هەناردەکراو بۆ وڵاتی عێراق، ساڵانە عێراق ڕێژەی ٪95ــی کۆی کاڵای هەناردەکراوی وڵاتی ئێران پێک دەهێنێت، ئەمە جگە لەوەی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان و عێراق کاڵا هەناردەی وڵاتی ئێران دەکرێت.

لەو بارەیەوە جەهانبەخش سەنجابی، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق رایگەیاند" لە ماوەی ساڵێکدا بڕی، 131 ملیۆن دۆلار کاڵا لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئێران کراوە".

هەروەها وتی"  47٪ـی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەروازە بازرگانییەکانی پارێزگای کرماشانەوەیە".

بەرهەمە هەناردەکاروەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، چەندین بواری جودا لە خۆ دەگرێت، بە جۆرێک دوای بەرهەمی نەوتیەکان، زۆرترین کاڵای ئێرانی کە  هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کرابێت، بەرهەمە پیشەسازییەکان بووە کە بە بەهای ملیارێک و 750 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. بەهای هەناردەکردنی بەرهەمە کانزاییەکانیش بۆ عێراق ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار بووە.

بڵاو کردنەوەی ئەو ئامارانە لەکاتێکدان، بەرپرسانی حکوومەتی  ئێرانی پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بەرزبکەنەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین