مامه‌ڵه‌ى بایدن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئێران ده‌وه‌ستێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ دوایین وتارى سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسى عێراقى نه‌كرد، ئه‌ندامێك لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقیش پێشبینى ده‌كات تا دواى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران بایدن هیچ هه‌نگاوێك بۆ دۆسیه‌ى عێراق نه‌نێت.

رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى روونكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ى به‌لاى سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عێراقه‌وه‌ جێى سه‌رنج بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسى عێراقى نه‌كرد.

عامر فایز ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا ناتوانێ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بازبدات كه‌ دوایین جار له‌ واشنتن له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا كراوه‌".

تا ئێستا سیاسه‌تى بایدن 
بۆ عێراق روون نییه‌

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، سیاسه‌تى بایدن به‌رانبه‌ر به‌ عێراق هێشتا نه‌نووسراوه‌ته‌وه‌ و روون نییه‌، به‌ڵام پێشبینى ده‌كات دواى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران جۆ بایدن باسى عێراق بكات و ده‌شڵى، "یه‌كه‌م بابه‌تى كه‌ ده‌بێت باسى بكات بیرۆكه‌ى دابه‌شكردنى عێراق و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق".

له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانى عێراق ئێستایش جۆ بایدن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه‌ ویستوویه‌تى عێراق دابه‌شبكرێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆى بیرۆكه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ر له‌ 15 ساڵ جۆ بایدن هه‌یبووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین