رووسیا ڕێککەوتنێکی گرنگ لە سووریا واژوو دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری رووسیا بە ڕۆژنامە ناودەوڵەتیەکانی ڕاگەیاند" ڕووسیا و سووریا لێکتێگەیشتنی تازەیان لەبارەی کارگۆی هێڵی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات واژوو کردووە"

هەروەها وتیشی" شاند و ڕێکخراوەکانی رووسیا لە ماوەی نێوان 24 بۆ 29ــی تەمووز گەڵ بەرپرسانی سووریا، کۆبوونەتەوە، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکان گەڕانەوەی پەنابەرە سووریەکان بووە بۆ زێدی خۆیان دوای جەنگەکانی خاکی سووریا، لەو بارەیەوە بە بەشداری وڵاتی ئێران، لێکتێگەیشتنی هاوبەشی کارگۆی هێڵی ئاسمانی لە نێوان سووریا و ڕووسیا و ئێران واژووکراوە".

ئەوەیشی زیاد کرد" پرسی هێڵی ئاسمانیەکە لە لایەن کۆمپانیاییە رووسیەکان جێبەجێدەکرێت، هاوکات هەریەکە لە وەزارەتی گواستنەوەی ڕووسیا  و ئاژانسی  هێزی ئاسمانی ڕووسیای فیدرال سەرپەرشتیاری دەکرێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین