ئەمریكا چوار مانگ لێخۆشبوون بۆ عێراق درێژ دەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی باڵای عێراقی ئاشكرای كردووە، دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا، ئەم وڵاتە چوار مانگ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژ كردووەتەوە، بۆئەوەی لە هاوردەكردنی گازی سروشتی ئێران بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئاب، ئاژانسی فڕانس پرێس لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای عێراق ئاشكرای كردووە، ئەمریكا ماوەی چوار مانگ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژكردووەتەوە بۆئەوەی لە هاوردەكردنی گازی سروشتی ئێران بەردەوام بێت و چونكە عێراق لە بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەو گازە دەبەستێت.
ئەمریكا لە مانگی ئایاری 2018 لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوە، دواتر لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ سزای بەسەر كەرتی وزەی ئێران سەپاند، بەگوێرەی ئەو سزایە نابێت هیچ وڵات و رێكخراو و كۆمپانیایەك مامەڵەی وزە لەگەڵ ئێران بكات.
بەڵام لەو كاتەوە تا ئێستا ماوەماوە لێخۆشبوون بۆ عێراق درێژ دەكرێتەوە، چونكە عێراق لە دابینكردنی كارەبا ناتوانێ‌ پشت بە گازی سروشتی خۆی ببەستێت. 
ماڵپەڕی بەغداد تودەی كە ئەو هەواڵەی بڵاوكردووەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، عێراق دەتوانێ‌ بە بڕی 16 هەزار میگاوات كارەبا دابین بكات، كە خۆی پێویستی بە 24 هەزار مێگاوات هەیە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین