كازمی درەنگ كارنامەی چاكسازی جێبەجێ دەكات کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

رۆژی دووشەممەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رايگەیاند، بەرنامەی چاكسازی حكومەتەكەی جێبەجێ دەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێ‌، "درەنگە، بەڵام هەر جێبەجێ بكرێت باشترە".

رۆژی دووشەممەی رابردوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رايگەیاند، كارنامەی چاكسازی حكومەتەكەی كە بە "كاغەزی سپی" دەناسرێت، جێبەجێ دەكات. مستەفا كازمی ماوەی چەندان مانگە كارنامەی حكومەتەكەی بۆ چاكسازی بە پەرلەمانی عێراق داوە، بەڵام ئێستا جێبەجێ دەكرێت، كە لە كاتێكدا تەنیا دوو مانگ لە تەمەنی حكومەتەكەی ماوە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی  بۆ نوچەنێت، ئەو هەنگاوەی كازمی بە درەنگ وەسف دەكات، لەگەڵئەوەشدا دووپاتی دەكاتەوە هەر كاتێك چاكسازی بكرێت گرنگە، جەمال كۆچەر گوتی، "درەنگە، بەڵام ئەگەر بڵێن درەنگ یاخود زوو چی لە بابەتەکە دەگۆرێت. دەبێت کاتێك دەست بە چاکسازی بكرێت، ئێستاش دەسپێبکەن باشە، راستە درەنگە و کاتەکەی بەرەو کۆتاییە بەڵام سوودی خۆی هەر دەبێت."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین