هاوردە و هەناردەی چین لە 2021ــدا بە رێژەی ٪24.5 زیادیکردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئامارەکانی رێژەی هاوردە و هەناردەی وڵاتی چین لە حەوت مانگی 2021ــدا بڵاوکرانەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئاستی هاوردە و هەناردەی کاڵاکان بۆ وڵاتی چین بە ڕێژەی ٪24.5 زیادیان کردووە، و کۆی قەبارەی هەناردەو هاوردە بە زێدەتر لە 3.3 ترلیۆن دۆلار لەو ماوەیدا دەخەمڵینرێت. ئەو بەرزبوونەوەیە بەراورد بە ساڵی 2019 هەڵکشانی بە خۆیەوە بینیووە بە ڕێژەی ٪22.3.

هاوکات ڕێژەی زیادەی بازرگانی (زیادی هەناردە و کەمی هاوردە) لەو حەوت مانگی ئەمساڵدا، بە رێژەی ٪24.8 زیادیکردووە و بەرزبۆتەوە بۆ 1.98 ترلیۆن یوان، هەروەها تەنیا لە مانگی تەمووزدا، ئاستی قەبارەی هاوردە و هەناردەی وڵاتی چین بە ڕێژەی ٪11.5 بۆ 3.27 ترلۆن دۆلار زیادیکردووە.





 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین