کۆرۆنا دەرگایەکی تر بۆ بازاڕەکانی ڕووسیا دەکاتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

وڵاتی رووسیا بە هۆی پێگە جوگرافیەکەی و هاوسنووری لەگەڵ کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا، بە وڵاتێکی سەرەکی دادەنرێت لە دابینکردنی وزەی ئەو وڵاتانە، جگە لەوەی هەناردەکارێکی سەرەکییە لە بەربوومی کشتوکاڵی و خۆراک و چەک و تەقەمەنی، بەڵام بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەرفەتێکی تری لەبەردەم بازاڕەکانی ڕووسیا ڕەخساند، بۆ ئەوەی دەرگای سنوورەکانی بۆ هەناردەکردنی کاڵای پزیشکی فراوانتر بکات و ڕیژەی هەناردەکردنی کەلوپەلی پزیشکی  زێدەتر بکات.

لە سەرەتای ساڵی 2021 تا مانگی ئایار، ئاستی هەناردەکردنی کاڵای پزیشکی ڕووسی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی دووهێندە بووە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بە جۆڕێک ئاستی هەناردەکردنی کاڵای پزیشکی لە 2020ــدا تەنیا 10.33 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەو رێژەیە لە 5 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ زێدەتر لە 22.34 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.

ڕووسیا لەو ماوەیەدا کاڵایە پزیشکییەکانی بۆ 81 وڵات هەناردە کردووە، وڵاتی کازاخستان لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتە هاوردەکارەکانە بە بڕی 6.86 ملیۆن دۆلار، بە دوایدا ئۆزبەکستان دێت بە بەهای 2.43 ملیۆن دۆلار، هۆڵەندا 2.24 ملیۆن دۆلار، هیندستان 2.18 ملیۆن دۆلار، بیلاڕووسیا 1.1 ملیۆن دۆلار. ئەمە جگە لەوەی هەریەکە لە وڵاتانی مەکسیک، بەنگلادش، ئیکوادۆر، نیپاڵ و قەتەر، بەشێکن لەو وڵاتانەی کە ئەمساڵ ناویان چۆتە لیستی هاوردەکارانی کاڵای پزیشکی رووسی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین