ڕووسیا: وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی بازاری کاڵاکانیان، ئەجێندای گۆرانی کەش و هەوا بەکاردەهێنن ئابووری جیهان

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، سیاسەتی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە و پێڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی بۆ پاراستنی کەش وهەوای جیهان، بە ئامانجی پاراستنی کاڵای ڕۆژئاواییەکان پێناس دەکات و ئەو هەنگاوە بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ناوزەند دەکات.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەلکساندەر ئەبیلین، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند" وڵاتانی ڕۆژئاوا، پرسەکانی گۆرانی کەش وهەوا بۆ پاراستنی بازاڕی کاڵاکانیان زیاد لە پێویست بەکاردەهێنن".

هەروەها وتیشی" پێرەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی لە لایان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا لە سنوورەکانی بازرگانی، زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا دەگەینێت، بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپا، چونکە ئێمە دراوسێ یەکین و پێوەندییە بازارگانیەکانمان لە ئاستێکی باڵادان".

ئەلکساندەر ئەبیلین ئەویشی زیادکرد" پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە فراونبوونی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، ئەرکێکە سەرجەم وڵاتان پێوسیتە پێیەوە پابەند بن، بەڵام ئەمە ڕێکارێکە پێوسیتی بە ئامادەکاری هەمەلایەن هەیە، بۆ ئەوەی بگەین بە سیستەمی ئابووری بازنەیی".

لەبارەی ئەجێندای رووسیا بۆ بەندەکانی گۆرانی کەش وهەوا لە ڕێککەوتنامەی پاریس ئەلکساندەر ئەبیلین وتی" لەسەر فەرمانی ڤلادمیر پوتین، رووسیا لە دوای ساڵی 2019 هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی تا ساڵی 2050، رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆنی بەراورد بە ساڵیت 1990 بۆ ٪30 دابەزێنیت، و پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنامەی پاریس بێت، بەڵام پێوسیتە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ڕەهەندە ئابووری و کۆمەلایەتیکان بە وردی شرۆڤەیان بۆ بکرێت"

هەروەها دووپاتیکردەوە، لەکاتی پێرەوکردنی ئەو سیاسەتە، پێوسیتە ڕووسیا رەچاوی بارودۆخی ئابووری، مرۆیی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەی بکات و دەرفەتی باشتر بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانییە ڕووسیەکان  لەو بوارە بڕەخسێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین