بە سەرکردایەتی سعوودیە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکرێت
نوچەنێت
لە مانگی تەمووزدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس بۆ 35.82 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبوویەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە دوای زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەر وڵاتێک دێت بە بڕی 680 هەزار بەرمیل لە مانگی پێشوودا.
هەرچەندە رێژەی بەرهەمهێنانی گشتی لە ئۆپێک پلەس بۆتە هۆی زیادبوونی تێكرایی بڕی 441 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام 14 وڵاتی ئەندام لەو رێکخراوە لەو زیادبوونە بێ بەشن.
بە واتایەکی تر، هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک پلەس، زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە (400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا) و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە نموونە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و ئیمارات بە بڕی 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبۆتەوە، بەڵام وڵاتی کوەیت تەنیا 60 هەزار بەرمیل زیاتر لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنیت.
هەرچی تایبەتە بە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە بڕی 120 هەزار لە ڕۆژێکدا زیادکردووە، هاوکات بەشێکی تری وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو زیادکردنەوە بەخشراون، بە نموونە وڵاتانی باشووری ئەفریقیا.
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا 80 هەزار بەرمیل لە تەمووزدا زیادیکردووە، ئەمەیش هۆکارە لە بەشداری زیادبوونی رووسیا بە زیاتر لە 180 هەزار بەرمیل لە بازارەکانی نەوتدا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کازاخستان بە بڕی 20 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە، بەڵام وڵاتانی باشووری ئەفریقیا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمیکردووە هۆکاری ئەو کەمبوونەوەیش، خۆبەندە بە کەمی پەرەپێدان و کێشەی کۆمپانیایەکان لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە هۆی خراپی دۆخی ئابووریان.
هەریەکە لە وڵاتانی نێجیریا و ئەنگۆلا، ئاستی بەرهەمێنانیان بە بڕی 20 هەزار بەرمیل و 90 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment