ئەمریکا و ڕووسیا بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت کۆدەبنەوە
نوچەنێت
کۆربەندی COP26ــی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بووە سەکۆیەک بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان، بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا.
بافيل سوروكين، جێگری وەزیری وزەی ڕووسیا و ديڤيد تورك جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا، لە کۆربەندی COP26ــی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە بارەی بازارەکانی وزە و جێگیرکردنی نرخی نەوت کۆبوونەوە، ئەو دانیشتنەی نێوان هەردوو وڵات بە دانیشتنێکی کەم وێنە پێناس دەکرێت، چونکە، دوای زیادبوونی خواستی بازارەکان بۆ وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ڕووسیا چەندین جار داواکاریەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپێک پلەس ڕەتکردۆتەوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو بەرپرسەکەی بواری وزە، سەقامگیرکردنی نرخەکانی وزە و پرسەکانی تایبەت بە گۆرانی کەشوهەوای گۆی زەویەوە بووە.
وەزارەتی وزەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا، هەماهەنگی و خواستی پێکەوە کارکردنی رووسیا و ئەمریکا بۆ سەقامگیری نرخەکانی وزە دووپاتدەکاتەوە.
دوای کۆبوونەوەی دوو لایەنی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە ناوەڕاستی ساڵی 2020، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی نێوان زلهێزە بەرهەمهێنەرەکانی وزە و نەوتی جیهانە، دوای ئەوەی ئەمریکا لەو کاتەدا داوای کرد، کە وڵاتەکان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن و سەقامگیری بۆ بازارەکانی وزە بگێرنەوە.
کۆبوونەوەیەکی تری هاوشێوەی کۆبوونەوەی ئەمجارە لە 11/9/2018 لەسەر ئاستی وەزارەتی وزەی ئەمریکا و ڕووسیا ئەنجامدرا و دەرئەنجامی ئەرێنی هەبوو.
هۆکاری گرنگی ئەو کۆبوونەوانەی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، پێوەستە بە ئاستی گرژی و ڕكابریەکانی نیوان هەردوو وڵات لە چەندین پرسی ناودەوڵەتی و هەرێمی بە تایبەت لە بواری وزەدا، جگە لەوەی سەپاندنی سزاییە ئابووریەکان بۆ سەر ناوەند و کۆمپانیایەکانی ڕووسیا، لە لایەن ئەمریکاوە یەکێکی ترە لە هۆکاری دژایەتیکردنی رووسیا بۆ خواستەکانی ئەمریکا، بە تایبەت لە جەمسەری باکوور.
نیوەی دووەمی ساڵی 2021، بۆ ئەمریکا و ئیدارەی جۆ بیدن، جگە لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا، قەیرانێکی دوا نەهاتووە، بە تایبەت دوای بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت و گاز، تەمبەڵی گەشەی ئابووری ئەمریکا. ئەو قەیرانەی ئەمریکا رووبەروی دەبێتەوە، چارەسەرەکەی لەدەست ڕووسیایە، بەڵام دیارە هێشتا ڤلادمیر پوتی خواستی چارەکردنی ئەو قەیرانەی ئەمریکا و تەنانەت ئەورووپاش ڕووبەرووی بوونەوەتوە نیە.
دوای کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ئەمساڵی ئۆپێک پلەس و بڕیاری زیاد نەکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، کاردانەوەی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس جوداتر بوو.
لەو ساتەی ئۆپێک پلەس بڕیاریدا نەوت زیاد نەکات، جۆ بایدن وتی"پێویست دەکات ئیدی ئەندامانی ئۆپێک پلەس نەوت زیاد بکەن، ئەگەر نا بوژاندوەی ئابووری روونادات"، هاوکات دوای ئەو بڕیارە وەزیری وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی ئەمریکا وەک دەستەڵاتی خۆی پەنا دەباتە بەر ڕێگە چارەی تر لە پێناو کەمکردنەوەی نرخەکانی نەوت و ڕایگەیاند"سەرۆکی ئەمریکا پەنا دەباتە بەر بەکاربردنی یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریکا، بۆ کەمکردنەوەی نرخەکانی نەوت و دابەزاندنی بەهای بەنزین و ڕێگریکردن لە پەککەوتنی گەشەی ئابووری ئەمریکا".
بەڵام شرۆڤەکارانی بواری وزە و پیشەسازی نەوت، ئەو هەنگاوەی بایدنیان بە بێ ئەنجام و سەخت ناوزەند کرد.
هۆکاری سەرنەگرتنی ئەو هەنگاوەی جۆ بایدن، پێوەستە بە جۆری نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، بە جۆڕیک شارەزایان پێیان وایە، پێکهاتەی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، ڕێژەیەکی زۆر گۆگردی تێدایە، ئەمەیش وا دەکات ئاستەنگ بۆ پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتەکە دروست ببێت و لەهەمانکاتدا، دەبێتە هۆی بەکاربردنی گازی سروشتی زیاتر بۆ پاڵاوتنی، لەم کاتەی ئێستادا، کە نرخەکانی گازی سروشتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، ئەم هەنگاوەی بایدن و ئەنجامەکەی دەخەنە ژێر پرسیارەوە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment