چین وزەی زیاتر هاوردە دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

چین لە مانگی تەمووزدا بەراورد بە مانگی حوزەیران و ساڵی رابردوو بەرزترین رێژەی هاوردەکردنی وزە تۆمار دەکات، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە نزمبوونەوەی نرخی نەوت و کردنەوەی پاڵاوگە نیشتمانیەکانی چینە.

ناوەندی گومرگی نیشتمانی وڵاتی چین General Administration of Customs ئاماری تایبەت بە هەناردەکردن و هاوردەکردنی وزەی وڵاتی چین لە مانگی تەمووزدا بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان، چین لە مانگی تەمووزدا بڕی 51.29  ملیۆن تەن  نەوتی هەناردەی دەرەوەی سنوورەکانی کردووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە، کە تەنیا 40.14 ملیۆن تەن نەوت بووە. هاوکات کۆی هەناردەی بەرهەمە نەوتیە پاڵێوراوەکانی چین لە مانگی تەمووزدا بڕی 4.64 ملیۆن تۆن بووە، ئەم ئاستەی هەناردەکردن  بەراورد بە مانگی حوزەیران بە رێژەی ٪28 کەمیکردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪44.5 بەرزبۆتەوە.

سەبارەت بە ئاستی هاوردەکردنی وزەی وڵاتانی تر، حکوومەتی پەکین لە مانگی تەمووزدا ئاستی هاوردەکردنی وزەی زیادیکردووە.  هاوردەکردنی گازی سروشتی لە و ماوەیەدا بە ڕێژەی ٪27.1 بەرز بۆتەوە و بڕی 9.34 ملیۆن تۆن گازی سروشتی هاوردە کردووە.

وڵاتی چین ڕیزبەندی دووەم هاوردەکاری جیهانی نەوتی لە بازارەکانی نەوت تۆمارکردووە، لەسەرەتای ساڵی 2021 و تا کۆتاییەکانی مانگی تەمووزی هەمانساڵ، سەرجەمی نەوتی هاوردەکراو بۆ بازارەکانی چین 301.83 ملیۆن تۆن (10.39 ملیۆن بەرمیل) نەوت بووە، ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی 2020 بە ئاستی ٪5.6 کەمبۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین