بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا، وێستگەیەک داخرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی دیاریدەی وشکە ساڵی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە رێگەی وێستگەی کارۆئاویەوە بە رێژەی ٪71 دابەزیوە.

لێکەوتە نێگەتیڤەکانی گۆرانی کەشوهەوا،  بەرزبوونەوەکانی پلەی گەرما و دیاردیدەی وشکەساڵی بوونە هۆی داخران و وەستانی وێستگەی کارۆئاوی hydroelectric power stationــی ویلایەتی کالیفۆرنیا. ئەم دیاریدەیە یەکەم جارە لە مێژووی ئەو وێستگەیە ڕوودەدات لە دوای ساڵانی 1967.

مانەوەی تەنیا رێژەی ٪24ــی ئاوی دەریاچەی ئۆریفول، نزمترین ئاستی ئاوی ناوچە گرنگەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیاییە بەراورد بە ساڵی 1977، ئەم نزمبوونەوەیە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی ناوچەکە و نەگەیشتنی بە بۆڕیە ئامادەکراوەکان بۆ ڕاکێشانی ئاو  بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەم دیاردەیە بووە هۆی دەرکردنی بڕیارێکی بەپەلە لە لایان حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا و لەو باریەوە وتی" ئێمە لە بارەی گۆرانی کەشوهەوای داهاتوو قسە ناکەین، گۆرانی کەشوهەوا لێرەیە".

هەروەها وتی" بڕیارمان داوە گازی سروشتی زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێنرێت و بۆ ئەوەی کەمی کارەبا دابین بکەین".

ڕوودانی ئەم دیاردەیە بۆتە هۆی زیادبوونی بڕی 2 دۆلار بۆ هەر کیلۆوات/کاتژمێری بەرهەمهێنانی کارەبا، بە تایبەت لە وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەکانی پلەی گەرما. شارەزایانی بواری ژینگە و وزە پێشبینی دەکەن ئەم دیاریدەیە ببیتە هۆی بەرزبوونەوەی  تێچووەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هاوکات زیادبوونی رێژەی سووتانی دارستانەکان و و پچرانی هێڵەکانی کارەبا، ئەمەیش داهاتوویەکی باش بۆ کالیفۆرنیا ناهێنێت.

ساڵانە وزەی کارو ئاوی رێژەی ٪15ـــی کارەبای ویلایەتی کالیفۆرنیا دابین دەکات و لە چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، بەرهەمهێنانی کارەبای کارۆئاوی بە رێژەی ٪37 دابەزیوە بەراورد بە ساڵی 2019 بەرێژەی ٪71 کەمیکردووە.

ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ناچارە گازی سروشتی زیاتر لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە کار ببات و جگە لەوەی کارەبا لە ویلایەتی تر هاوردە بکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین