خواستی کارەبای هیندستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی کارەبای هیندستان ئامارەکانی بەکاربردنی کارەبای وڵاتەکەی لە تەمووزدا بڵاوکردەوە. هیندستان لەو مانگەدا بڕی 200.5 هەزار مێگاوات کارەبای بەکاربردووە، ئەمە ڕێژەیە بەراورد بە هەمان ماوە لە 2020ــدا، بە رێژەی ٪17.6 بەرزبۆتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی حکوومەتی هیندستاندا هاتووە، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە رێگەی وزەی جێگرەوە، پێشڤەچوونی باشی بە خۆیەوە بینیووە، بەراورد بە ساڵی 2020،بە رێژەی ٪7.6 زیادیکردووە، بە جۆرێک تەنیا لە مانگی تەمووزدا، بڕی 158 ملیۆن کیلۆوات/کاتژمێر وزەی جێگرەوە بەرهەم هاتووە.

هاوکات رێژەی بەرهەمهێنانی وزەی با بە ڕێژەی ٪65.5  بۆ 349 ملیۆن کیلۆ وات/کاتژمێر زیادیکردووە.

پلان و ئامانجی هیندستان بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی خۆر و بایە بۆ 175 گێگاواتە تا 2022، ئامار و ژمارەکانی وڵاتی هیندستان کاریگەری سەرەکییان هەیە لەسەر پێنوێن و بازارەکانی جیهان بە تایبەت لە کەرتی وزەدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین