بەریتانیا: گەیشتن بە ئامانجی سفر کاربۆنی ئاسان نیە ئابووری جیهان

نوچەبێت

بەریتانیا 16 ملیار دۆلاری بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2050 تەرخانکردووە، بەڵام پەتای کۆرۆنا ئەو پلانەی پەکخست

هاوشێوەی وڵاتانی تری ڕۆژئاوا و  زلهێزە ئابووریەکانی جیهان، بەریتانیا هەوڵی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی لە 2050ــدا دەدات، بەڵام بە گوێرەی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بێت، بەریتانیا ئەستەمە بتوانێت تا ئەو کاتە بگات بەو ئامانجە.

حکوومەتی بەریتانیا لە پلانیدایە 16 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانی بەردەم گۆڕانی کەشوهەوا تەرخان بکات، هاوکات لە رێگەی پرۆژەکانی پاراستنی ژینگەدا، زیاتر لە 250 هەزار هەلی کار لە 10 ساڵی داهاتوودا  بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی بڕەخسێنێت.

هەروەها پلانی بەریتانیا بەرهەمهێنانی 5 گێگاوات وزەی سەوزی هایدرۆجینیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆن و بەرزکردنەوەی ئەو ئاستەیە بۆ 40 گێگاوات. ئەمە لە کاتێکدایە پلانی حکوومەتی بەریتانیا ئەو ئوتومبێلانە دەگرێتەوە کە بە وزەی کاربۆنی (بەنزین و گاز) کار دەکەن تا ساڵی 2030، بە جۆرێک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبای و ڕزگاربوون لە پیشەسازی ئوتومبێلی کارکردوو بە وزەی کاربۆنی، بڕی 1.7 ملیار دۆلاری تەرخانکردووە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری گۆرانی کەشوهەوا، ئەلجێرا ستراتۆن وتی" ئامانجی بەریتانیا چارەسەرکردنی گرفتەکانی گۆرانی کەشو هەوایە، بەڵام گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2050 زۆر دوور و ئەستەمە".

هەروەها وتی" پێوسیتە حکوومەتی بەریتانیا، هەوڵی جدیتر بدات بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بەو ئامانجە".

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەیشی زیادکرد" پلانێکی 10 خاڵیمان هەیە بۆ شۆرشی سەوز، بۆ ئەو مەبەستەش، چەندین کۆمپانیای بەریتانی هەوڵی کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن دەدات و بەشێکی تری کۆمپانیایەکانیش هەوڵی گۆڕینی پیشەسازی جۆری ئوتومبێلەکانیان دەدەن".

ئامانجی بەریتانیا کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کاربۆنە بە ڕێژەی ٪68 تا 2030 و ٪78 تا 2035 و ڕێژەی سفر کاربۆنییە تا 2050، بەڵام بڵاوبوونەوەکانی پەتای کۆرۆنا، ئەو پلان و ئامانجەی بەریتانیای پەکخستن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین