کورتهێنانی بودجەی سعوودیە دابەزی
نوچەنێت
وەزارەتی دارایی حکوومەتی سعوودیە، ئامارەکانی تایبەت بە داهات و خەرجیەکانی وڵاتی سعوودیەی بڵاوکردنەوە.
لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی سعوودیەدا هاتووە، بەراورد بە ساڵی 2020، سەرجەمی داهاتەکانی سعوودیە بە ڕێژەی ٪85 بۆ 661.1 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، لە بەرامبەردا ئاستی خەرجیەکان لەو ماوەیەدا تەنیا بە ڕێژەی ٪4 زیادیان کردووە و 67.3 ملیار دۆلار بووە.
هاوکات جگە لە داهاتە نەوتیەکانی، سەرجەمی داهاتە نەوتیەکان لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، بڕی 31 ملیار دۆلار بووە، ئەم ژمارەیە بەراورد بە پار ساڵ ، 1.4 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، هەروەها ویڕای زیادبوونی داهاتەکانی حکوومەتی سعوودیە و کەمبوونەوەی ڕێژەی کورتهێنان، بەڵام ئاستی قەرزە گشتیەکانی سعوودیە لە 142.7 ملیار دۆلار بۆ 264 ملیار دۆلار بەزربوونەتەوە.
پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست و نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت، زیانێکی کوشندەیان لە ئابووری سعوودیە دا، بۆ ئەو مەبەستە حکوومەتی ریاز لە پلانیدایە، پشتبەستنی بە داهاتە نەوتیەکان کەمتر بکاتەوە. پێشبینی دەکرێت ئاستی داهاتە نانەوتیەکانی سعوودیە بۆ 3.2% لە 2022ــدا زیاد بکەن.
ئەمە جگە لەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەکات گەشەی داهاتی تاکی سعوودی تا 2022 بە رێژەی ٪4.8 بەرزبێتەوە دوای ئەوەی لە 2020ــدا بە رێژەی ٪4.1 دابەزی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment