بایدن بۆ هێزەكانی ئەفغانستان: سوود لە مەشقەكان بكەن و بۆ خۆتان شەڕ بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ شارێكی تری ئەفغانستان بە ناوی فایزئاباد كەوتە دەست بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان هۆشداریی لە كەوتنی كابولی پایتەختی دەدات و بیر لە چەكداركردنی میلی دەكاتەوە، كەچی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا گوتوویەتی، "با هێزەكانی ئەفغانستان بەرەنگاریان ببنەوە و سوود لەو مەشقانە وەربگرن كە پێیان كراوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئاب ئاژانسی فڕانس 24 بڵاویكردووەتەوە هێزەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان توانیویانە دەست بەسەر شاری فایزئاباد بگرن لە باكووری ئەفغانستان كە ئەمەیش نۆیەم شار "ویلایەت" دەبێت كە لە ماوەی هەفتەیەك دەستی بەسەر دادەگرێت.

 لەو كاتەدا ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان سەردانی مەزارشەریف لە باكووری وڵاتەكەی دەكات، بۆئەوەی پاڵپشتی هێزەكانی ئەفغانستان بكات، كە لە دژی بزووتنەوەی توندڕەوی تاڵیبان دەجەنگن.

 تا ئێستا هیچ لێدوانێكی بایدن لەسەر ئەو رووداوانەی ئەم دواییە نییە، بەگوێرەی هەواڵێكی حوڕە كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە جۆ بایدن گوتوویەتی، "لە بڕیاری كشانەوە پەشیمان نییم پێویستە ئەفغانەكان بۆ خۆیان شەڕ بكەن، لە پێناو نەتەوەكەیان" هەروەها بایدن دەڵێ‌، "لەماوەی 20 ساڵ زیاتر لە هەزار ملیار دۆلارمان خەرج كردووە، مەشقمان بە 300 هەزار سەربازی ئەفغانی كردووە".

 جین ساكی گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە دوایین لێدوانی لەسەر هەڵوێستی بایدن دەڵێ‌، "سەرۆك پێیوایە دەبێت هێزە ئەفغانییەكان بەرەنگاری هێزەكانی تاڵیبان ببنەوە و دەبێت سوود لە مەشقەكان وەربگرن". ساكی دووپاتیشی دەكاتەوە كە سەرۆك پێیوایە مەرج نییە كابول بكەوێتە دەست تاڵیبانەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین