ئەمریکا داوایەک ئاراستەی سعوودیە و ئیمارات دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی نرخی لیترێک بەنزین لە ئەمریکا بۆ 3.186 دۆلار، ئیدارەی بایدنی ناچار کرد، داوا لە سعوودیە و ئیمارات بکات، بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد بکەن و نرخی هەڵئاوسان و بەنزین کەمبکەنەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەمریکا، ئیدارەی بایدن ناچار دەکات داوا لە ئەندامە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک (سعوودیە و ئیماڕات) بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەو داواکارییە، نزمکردنەوەی نرخی بەنزین و دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسانە کە رێگری دەکەن لە بواژنەوە و گەشەی ئابووری ئەمریکا.

ئەم داواکاریەی ئەمریکا لە وڵاتە عەرەبیەکان لە کاتێکدایە، لە مانگەکانی حوزەیران/ تەمووز، کاتێك بڕیاری زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە لایەن ئۆپێک پلەس تا ئابی 2022 پەسەندکرا، ئەمریکا ڕاگەیاند “زۆر بە ئاسانی ئەو بڕیارەی ئۆپێک پلەس بەس نیە بۆ سەقامگیر بوونی بازارەکان”.

هاوکات راوژێکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جیک سولێڤان  بە CNBCــی راگەیاند “ ئێمە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک پلەس لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی لە کێبرکێی نرخی نەوت، سەقامگیری بۆ بازارەکان بگەڕێنینەوە”.

جیک سولێڤان ئەوەیشی زیاد کرد “بازارەکانی نرخی نەوت، بەردەوام لە کێبرکێدا دەمێننەوە و ئاستی هەناردە و هاوردەکردن سەقامگیری بۆ بازارەکان دەگەرێننەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئەندامانی ئۆپێک پلەس هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دووبارە بواژنەوەی ئابووری جیهان”.

بەردەوامی بەزربونوەوەی نرخی بەنزین، بووە هۆی چاودێری کردنی بازارەکانی نرخی وزە لە لایەن لێژنەی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا، هۆکاری ئەو هەوڵەی ئیدارەی بایدن، رێگریکردنە  لەبەرزبونوەوەی نائاسایی نرخەکانی بەنزین و لێکەوتەی نێگەتیڤی لەسەر گەشەی ئابووری ئەمریکا، دوای پەتای کۆرۆنا.

دووبارە بوژانەوەی بازارەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر لیترێکی بەنزین لە ئەمریکا بۆ 3.186 دۆلار، ئەمەیش کاری کردۆتە سەر خەرجیەکانی خێزانی ئەمریکی و بەکاربردنی پارەی زێدەتر.

کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی تێکساس بۆ 70 دۆلار، هەروەها ئەمریکا لە مانگی ئایاردا. بڕی  11.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام هێشتا بازارەکانی نەوت پێویستیان بە 6 ملیۆن بەرمیلی تر هەیە بۆ سەقامگیربوونی بازارەکانی نەوت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین