له‌ سلێمانى و هه‌ولێر ژماره‌ى سكاڵاى ئافره‌تان له‌ دژى پیاوان زیادى كردووه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى له‌ سلێمانى و هه‌ولێر به‌ جیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو سكاڵایه‌كى زۆرتر له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ دژ به‌ پیاوان تۆماركراوه‌.

رێژەی سکاڵاکردنی ژنان بەرانبەر بە پیاوان لە هەڵکشاندایە، رۆژانە ژنان سکاڵا بەرانبەر بە پیاوان  تۆمار دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئاب له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژنان ئەمساڵ زیاتر سکاڵا تۆمار دەکەن.

له‌باره‌ى هه‌ولێریش مقەدەم فەرمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەولێر له‌ لێدوانێكى تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "نزیکەی لە 60٪  بۆ  65 ٪  رێژەی تۆمارکردنی سکاڵاکان لە لایان ژنانەوە دەکرێت"

هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لە هەولێر دووپاتی کردەوە کە  هەموو کات رێژەی تۆماركردنى سکاڵا لەلایان ئافره‌تان زیاتر بووه‌ و ساڵ له‌دواى ساڵیش زیاتر ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانی سلێمانی لە کۆنگرە رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌نێوان ده‌زگا و رێكخراوه‌كان بكرێت، بۆئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ دابنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین