ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک زیادیکرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕێکخراوی ئۆپێک، راپۆرتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی تەمووزدا بڵاو کردەوە. بەرهەمهێنانی نەوتی 13ــی وڵاتی ئەندام لە 26.020 ملیۆن بەرمیل بۆ 26.657 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبۆتەوە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک بەبڕی 637 هەزار بەرمیل زیادیکرد، پشکی شێری ئەم زیادکردنە بەر وڵاتانی سعوودیە، عێراق و نێجیریا دەکەوێت، ئەمەیش بە گوێرەی دواین بریاری ئەندامانی ئۆپێک پلەسەوەیە.

رێکخراوی ئۆپێک، راپۆرتی مانگانەی بڵاوکردەوە و ئامارەکانی تایبەت بەو ڕێكخراوەی لە مانگی تەمووزدا خستەڕوو.

بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک بە زیادبوونی بڕی بەرهەمی 13 وڵاتی بەرهەمهێنی ئەو رێکخراویەوە و کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهێناویان لە مانگی تەمووزدا بۆ 26.657 ملیۆن بەرمیل بەرزکردۆتەوە.

ئاستی بەرهەمهێنانی سعوودیە بە بڕی 497 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و بۆ 9.403 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبۆتەوە. سەبارەت بە عێراق و نێجیریا، ئاستی بەرهەمهێنانیان بە 56 و 45 هەزار بەرمیل بە دوای یەکدا زیادیکردووە و  گۆی گشتی نەوتی بەرهەمهێناویان بۆ 3.978 و 1.437 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە. 

لە هەمانکاتدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەریەکە لە وڵاتانی جەزائیر، گابۆن، ئیران، کوەیت، لیبیا و ئیمارات هەڵکشاون، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەنگۆلا و فەنزوێلا بە بڕی 38 هەزار بەرمیل و 26 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. هەرچی تایبەتە بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆنگۆ و گینیا، لە مانگی تەمووزدا، بەرامبەر بە مانگەکانی پێشوو،  ئاستی بەرهەمهێنانیان  بە 3 هەزار بەرمیل و هەشت هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین