لیژنەیەک کێشەکانى نێوان عێراق و توركيا چارەسەر دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى بازرگانى عێراق رايگەياند، لەگەڵ حكومەتى توركيا رێككەوتوون ليژنەيەكى هاوبەش دروست بكەن، بۆ چارەسەركردنى ناكۆكييەكان و پەرەپێدانى ئاستى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات.

ئەمرۆ پێنجشەممە (١٩)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)ى توركى بڵاويكردەوە، دوێنێ چوارشەممە محەمەد موش وەزيرى بازرگانى توركيا سەردانى عێراقى كرد، لەگەڵ عەلا جبورى وەزيرى بازرگانى عێراق كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەيەدا تاوتوێى پەيوەندى بازرگانى نێوانیان كرد، هەردوولا رێككەوتن لەسەر دروستكردنى ليژنەيەكى هاوبەش بۆ چارەسەركردنى ناكۆكييەكانى  نێوانيان و پەرەپێدانى پەيوەندييە بازرگانييەكان.

لەبەشێكى ترى ئەو كۆبوونەوەيە باسيان لە بەرزكردنەوەى قەبارەى بازرگانى نێوانيان كرد، كە لە ئێستا (١٧) مليار دۆلارە، دەيانەوێت لە قۆناغى داهاتوو ئەو رێژەيە بەرز بكەنەوە بۆ (٢٠) مليار دۆلار.

لە كانوونى يەكەمى ئەمساڵ مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق سەردانى توركياى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆكى توركيا رێككەوتن بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى ئابوورى و بازرگانى و چەند بوارێكى تر. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین