قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و سووریا ٪36 بەرزبۆتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە چارەگی یەکەمی 2021ــدا، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ سووریا بە ڕێژەی ٪36 زیادیکردووە و لەو ماوەیدا ئێران بە بڕی 66 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی بازارەکانی سووریا کردووە بەراورد بە 48.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە 2020ــدا ڕێژەکە هەڵکشاوە.

قەبارەی بازرگانی نێوان سووریا و ئێران لە هەڵکشاندایە و لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ئاستی هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتی سووریا بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی ٪36 بەرزبۆتەوە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقای تایبەت بە ڕێکخراوی Iran Trade Promotion Organization فەرزاد بيلتان وتی" بەراورد بە ساڵی 2020، قەبارەی بازرگانی نێوان سووریا و ئێران لە کاڵایە نانەوتیەکان بەڕێژەی  ٪36 زیادی کردووە"

فەرزاد بيلتان وتیشی" قەبارەی بازرگانی ئێران و سووریا ٪3ــی کۆی قەبارەی هاوردەکردنی سووریا  پێکدەهێنێت".

گرنگیرین ئەو کاڵایە ئێرانیانەی هەناردەی بازارەکانی سووریا دەکرێن: ئاسن، ستیل و شیری منداڵانە، جگە لەوەی تۆربینە هەڵمییەکان و ماددە سەرەکییەکانی خۆڕاکی وشک، لە کاڵایە باوەکانی ئێرانن لە بازارەکانی سووریادا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی فەرزاد بيلتان، ئێران لە مانگی ئادار تا تەمووزی 2020، بڕی 51 هەزار تۆن بە گوژمەی 48.8 ملیۆن دۆلار هەناردەی سووریا کردووە، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەو رێژەیە 66 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.

هەڵكشانی قەبارەی بازرگانی نێوان سووریا و ئێران لە کاتێکدان، لە ماوەی ڕابردوودا، هەریەکە لە دەزگای سووری بۆ بازرگانی و ناوەندی The Iranian Etka Foundation تایبەت بە سوپای پاسدارنی ئێران ڕێککەوتنی هاوبەشیان بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ولاتەکانیان واژووکرد

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین