ئێران و تاڵیبان سڵ لە دۆسیەى شیعەى ئەفغان دەكەنەوە ئێران

نوچه‌نێت

ئێران و تاڵیبان سڵ لە دۆسیەى شیعە ئەفغانەكان دەكەنەوە، رۆژنامەیەكى رووسیش ئاماژە بەوە دەكات، ئێران داواى لە شیعەكانى ئەفغانستان كردووە دەست نەخەنە بارودۆخى وڵاتەكەیان.

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٣)ى ئاب ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، ئێران مەترسى هەبوو چەكدارانى تاڵیبان هێرش بكەنەسەر شیعەكانى ئەفغانستان، رۆژنامەیەكى رووسیش بڵاویكردەوە، ئێران هۆشدارى داوه‌ته‌ گرووپه‌ شیعه‌كانى ئه‌فغانستان.

سەبارەت بە هۆكارى دروستنەبوونى شەڕ لەنێوان تاڵیبان و شیعە، رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، شیعەكانى "هەزارە" لە هەندێك جەنگ هاوكارى تاڵیبانیان كردووە، بۆیە ئەگەرى ئەوە لە ئارادا نییە ململانێ لەنێوان تاڵیبان و شیعە رووبدات.

بەمەش تاڵیبان سیاسەتێكى هاوسەنگ و پراگماتى بەرانبەر شیعەى وڵاتەكەى گرتۆتەبەر، كە تاڵیبان دەست لە كاروبارى ناوچە شیعیەكان وەرنەدات، بەڵام لە هەمان كاتدا رێگە بە چالاكى بڵاوكردنەوەى شیعەگەرى نادەن لە وڵاتەكەیان، ئەوەش دەبێتە جێگەى رەزامەندى ئێران.

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى ئێرانیش رۆژنامه‌كه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران فه‌رمانیان به‌ گرووپه‌ شیعه‌ ئه‌فغانییه‌كان كردووه‌، كه‌ ده‌ست نه‌خه‌نه‌ ناو كاروبارى وڵاته‌كه‌یان، چونكه‌ تاران ترسى له‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ببێته‌ بیانووییه‌ك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یان ببات.

ساڵى ١٩٩٨ بزووتنەوەى تاڵیبان هێرشیكردە سەر شیعەكانى وڵاتەكەى چەندین كەسى لێ كوشتن، لە(٢٠٠٥) بەهۆى هەبوونى بەرژەوەندى دوولایەنە حكومەتى ئێران پەیوەندییەكانى لەگەڵ بزووتنەوەى تاڵیبان ئاسایی كردەوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین