چيرۆكى (٣٦) مەتر لە دۆزەخ، گرتووخانەى ئەوينى ئێران ئێران

نوچەنێت:

زۆرجار هەواڵەكان باس لە گرتوخانەكانى ئێران دەكەن، كە مافى زيندانييەكان لەو گرتوخانانە لە بارودۆخێكى زۆر نێهينى پێشێل دەكرێت، پێشێلكردنى مافى زيندانيان بە دياريكراوى لە گرتوخانەى ئەوين بۆتە دياردە، ئەو گرتوخانەيەلە بوارى مافەكانى مرۆڤ ناوبانگێكى خراپى هەيە. عەلى ئەهوازى ناوى خوازراوى چالاكوانێكى مافەكانى مرۆڤە، بە تاريكترين گرتوخانەى ئەو وڵاتەى وەسف دەكات، كە لە هەموو شوێنێك زياتر زيندانيانى تێدا دەچەوسێندرێتەوە.

ئەو زانياريانەى لەبەر دەستن سەبارەت بە شوێنى گرتوخانەى ئەوين، ئاماژە بەوە دەكەن، دەكەوێتە باكورى تارانى پايتەختى ئێران، (١٥) هەزار زيندانى تێدايە، دەسەڵاتى ئەو وڵاتە زيندانييەكانى بەسەر بەشێک دابەشكردووە، هەندێكى وەك ئۆپۆزسيۆنێكى مەترسيدار حكومى لەسێدارەدانى بۆ دەرچووە، بەهۆى هەبوونى پەيوەنديان بە دۆسيەى سياسى، بەتايبەت ئەوانەى پەیوەنديان بە بزووتنەوەى ئافرەتان و كەسايەتييە جووداخوازەكان هەيە.

 

رۆشنبيران و ئەهلى فيكر، ديارترين دوژمنى دەسەڵاتدارانى ئێرانن

ديارترين شتێك ئەو گرتوخانەى پێ جيابكرێتەوە، وەك ئەهوازى جەختى لەسەر دەكردەوە، "زۆربەى رۆشنبيران و لێكۆڵەران و ئەهلى فيكر، كە دژ بە دەسەڵاتى ئێستاى ئێرانن لەو گرتوخانەیە زيندانى دەكرێن"، هەروەها ئاماژەى بەوەشكردووە، "ئۆپۆزسيۆن و چالاكوانان ناويان لە گرتووخانەیە ناوە زانكۆى ئەوين."

لە گروتوخانەى ئەوين دەستدرێژى سێكسى دەكرێتە سەر ئافرەتان

سەبارەت بە مێژووى ئەو گرتوخانە ئەهوازى دەڵێت، "دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى شاى ئێران، بەڵام كاتێك خومەينى لە (١٩٧٩) هاتە سەر دەسەڵات، رێگريكردن لە ئازادييەكان بەشێوەيەكى بەرچاو زياديكرد، ئەو گرتوخانەیە بووە شوێنى لەسێدارەدان و دەستگيركردنى كەسانى ئۆپۆزسيۆن و چالاكوانانى دژ بە حكومەتى ئێران، كە دەسەڵاتى ئێستاى ئێرانيش چالاكوانان وەك دوژمنێكى سەرەكى خۆى سەير دەكات، بەتايبەت ئەندامانى رێكخراوى موجاهيدنى خەڵق، ياخود ئەوانەى تۆمەتبارن بە پيلاندانان بۆ بەرپرسانى ئێستاى ئێران، ياخود بەشدارييان لە خۆپيشاندانە گەورەكان كردووە.

چەند رۆژێك بەر لە ئێستا "ئۆپۆزسيۆنى ئێرانى مردنى حەوت ئەندامى لەو گرتوخانەيە راگەياند، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێرانى بڵاویان نەكردەوە". 

سەبارەت بە ئامارەكانيش، ئەهوازى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەو ئامارانەى بڵاودەكرێنەوە، ئامارى رێژەيين، بەهۆى رێگرى توندى دەسەڵاتدارانى ئێرانى لە گەيشتن بە داتاكانى تايبەت بە زيندانيان، جگە لەوەش ئەو گرتوخانەيە بۆتە شوێنکىى زۆر توند بۆ ئەو كەسانەى چاوەڕوانى دادگايكردن دەكەن، ئینجا بگوازرێنەوە بۆ گروتوخانەكانى تر، ئەو گرتوخانەيە ئێستا بووە بە شوێنى دەستگيكردنى کەسانى دادگايي نەکراون و شاردنەوەى ئەو كەسانەى دەستگير دەكرێن، هەروەها ژمارەيەكى زۆرى حكومدراويش لەو گرتوخانەيە هەيە و رەوانەى گرتوخانەكانى تريان ناكەن".

هەروەها باس لەوەش دەكرێت، ئەسەدوڵا لاگوردى بەڕێوبەرى پێشووترى ئەو گرتوخانەيە لە (١٩٨٨) قەسابخانەيەكى لەو گرتوخانە دژى ئەو كەسانە ئەنجامدا كە لە دەسەڵاتى ئێستاى ئێران هەڵگەڕابوونەوە، سەرچاوەكان ئاشكراى دەكەن بە هەزاران كەس لە ئەندامى رێكخراوى موجاهيدنى خەڵق بە فەتواى خومەينى رێبەرى پێشووى ئێران لە سێدارەدران.

 

چيرۆكى ژمارە (٢٠٩) كافرەكان و هەڵگەڕاوان

گەڕان لە دۆسيەكانى گرتوخانەى ئەوين، بەشێوەيەكى راستەوخۆ دەمانباتەوە بۆ ئەو بەشەى کە بە ژمارە (٢٠٩) ناسراوە، بەگوێرەى رەزا رەسول موسەوى لێكۆڵەر لە كاروبارى ئێران، "قسەكردن سەبارەت بەو گرتوخانەيە دواى ناڕەزاييەكانى تشرينى دووەمى (٢٠١٩) دێت، کاتێ رێژەيەكى زۆرى دەستگيرکراوان بەهۆى ئەو راپەڕينانە لێكۆڵينەوەيان لەگەڵ كرا و خرانە ئەو زيندانە، هەر لەو زيندانە ژوورى تاكەكەسيش هەيە.

مووسەوى لە لێدوانێكدا ئەوەش رووندەكاتەوە، "مرۆڤدۆستى كە بە چەمكێك دادەنرێت، نەچۆتە فەرهەنگى ئەو گرتوخانەیەوە، بۆ ئەوەى لەگوێيان دووبارە نەبێتەوە ئەو حاڵەتە گشتيیە، بۆیە ئەشکەنجەدانى زیندانیکراوان بەردەوام لەو بەشە زياد دەكات، بەتايبەت سەرۆكى سوپاى پاسدارانى ئێرانى خودى خۆى چاودێرى گرتوخانەى ئەوین دەكات."

بەشێك لە زيندانيان بەتۆمەتى هەڵگەڕانەوە لە دين لەو گرتوخانە ئازار دەدرێن

موسەوى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "زيندانيانى ئەو گرتوخانەيە لە هەموو ماف و هاوكارييەك بێبەشن، تەنانەت ناتوانن پەيوەندى بە پارێزەرەكانيشيان بكەن، كارمەندانى ئەو گروتوخانەیە زيندانيەكان بە هەڵگەڕاوە لە ئايين ناودەبەن،  چونكە پەيوەنديان لەگەڵ رێكخراوە بيانييەكان هەبووە، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى كە كوشتن و ئازاردانيان نزيكبوونەوە بێت لە خودا.

رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، سەركۆنەى ئازاردانى دڕندانەى ئەو زيندانيانە دەكات، لەلايەن كارمەندانى ئەو گرتوخانەيە، بەگوێرەى ئامارى ئەو رێكخراوە حەوت هەزار زيندانى ئافرەت و پياو كە منداڵشيان تێدایە، كە بەهۆى ناڕەزاييەكانى تشرينى دووەمى (٢٠١٩) دەستگيركراون.

موسەوى لەبەشێكى دەشڵێت، "چوونت بۆ ئەو گرتوخانەيە هاوشێوەى لێپرسينەوەى ناو گۆڕە، خەڵكانێك لەبەرانبەرت تۆمەتەكان دەخوێننەوە، ئەركيان ئازاردانى تۆيە، هەركات تۆمەتەكە پەيوەست بوو بە ئاين و هەڵگەڕانەوە و كوفر، ئازاردانەدانەكان زياد دەبن، زۆربەى زيندانيان ئەو ئازاردانانە دەيانگرێتەوە، بەڵام ئەوەندە هەيە بەشى (٢٠٩) زۆر بەوردى زيندانييەكانى تێدا هەڵدەبژێردرێت، كە ئەو شوێنە لە (١٩٨٨) زياتر لە (٣٠) هەزار زيندانى تێدا لە سێدارە دراوە".

 

ئافرەتانى خوار (١٨) ساڵ رووبەڕووى دەستدرێژى و وێنەگرتن دەبنەوە

ئەو گروتوخانە دەستگيركراوى ئافرەت و منداڵيشى تێدايە، زيندانيەكى پێشووى ئەو گروتوخانە كە ماوەيەك  پێش ئێستا بە كەفالەت ئازاد بووە، ئاماژە بەوە دەكات، "بەڕێوبەرى زيندان و كارمەندانى ئەو گروتوخانەيە لەسەر پرەنسيپى جارييە مامەڵە لەگەڵ ئافرەتەكان دەكەن، هەموو شتێكيان بۆ رەوايە، پاداشت لەسەر كارەكانيان وەردەگرن".

ئازادبوێكى ترى ئەو گرتوخانەيە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بەچەندين شێوە دەستدرێژى سێكسى لە گرتوخانەى ئەوين هەيە، دەستدرێژى راسەوخۆ و گێچەڵپێكردن هەيە، جۆرێكى ترى دەستدرێژى دانانى كامێرايە لە (wc)ى تايبەت بە ئافرەتان، ئەوە سەرەڕاى هەڕەشەكردن، هەروەها دەستدرێژى سێكسى بەزۆر بەتايبەت لەكاتى دەستدرێژى ئازاردانى جەستەيى دەروونى زيندانيان دەدەن، تەنانەت هیچ ئافرەتێکى تەمەن خوار (١٨) ساڵ لەو دەستدرێژيانە دەربازيان نەبووە".

بەگوێرەى وتەى ئەو زيندانييانە بێت زۆربەى كامێرەكان لە بەشى تايبەت بە ئافرەتانە، كە لايەن ئەندامانى سوپاى پاسدارانەوە بەڕێوە دەبردرێت.

سەربارەت بەو ئافرەتانە، ئەو زيندانييە ئاماژە بەوە دەكات، "زۆربەى ئافرەتەكان لەو گروتوخانە رووبەڕووى تۆمەتى لەشفرۆشى و ئەخلاقى بووينەوە، ئەوەش بۆ پەردەپۆشكردنى ئەو تۆمەتە سياسيیانەیە کە رووبەڕوويان كراوەنەتەوە، هەرئەوەش بۆتە پاڵنەر بۆ كارمەندانى ئەو گرتوخانەيە تا بەرێگەى نائەخلاقى مامەڵەيان لەگەڵ بكەن، بەشێكيش لەو ئافرەتانەى كە دەربازييان دەبێت، لەبەر دابونەريتى كۆمەڵايەتى باس لە ئەزموونى لەو گرتوخانەیە خۆيان ناكەن".

 

دەرچوون لە دۆزەخى (٣٦) مەترى

زیندانییەکەى پێشووى ئەو گرتووخانەیە پێیوایە، دەرچوون لەو گرتوخانەيە، دەرچوونە لەو دۆزخەى كە پێى دەگوترێت دۆزخەكى (٣٦)مەترى، ئەوەش گەزارشتێکە بۆ رووبەڕى ژوورەكان، كە ئاماژە بەوە دەكرێت لەو رووبەرە زياتر لە (١٠٠) زيندانى تێدابوو، ئەوە جگە لە ژوورى تاكە كەسى.

دۆزەخى گرتوخانە، وەك ئازادبووەكان وێناى دەكەن، پەيوەستە بەو ئازاردانەى زيندانى بەشێوەى راستەوخۆ لە رووى جەستەيى و دەروونى رووبەڕووى دەبێتەوە، كە بەزمان وەسف ناكرێت، سادەترين ئازاردانێكى زيندانى لێدانى كلاسيكييە، ئەوە بە بەراورد بە شێوازە تازەكانى ئازاردان، وەك خستنە سندوق، شێوازى ئازاردانەكانى تر زۆر ئاساييە، سەرەڕاى ئەوەش هەڕەشەى دەستدرێژيكردن لە كەسوكارى زيندانيان دەكرێت.

زيندانيانى ئەو گرتوخانەيە بێبەشتن لە چاودێرى تەندروستى، كە دەبێتە مردنى بەئازارى لەسەرەخۆ، ئەو ئازادكراوە ئاماژە بەوە دەكات، "سەدان زيندانى بەهۆى كاريگەرى نەخۆشييە درێژخايەنەكان گيانيان لەدەستداوە، كە لە ئەنجامى ئازاردانى جەستەيى، ياخود كەشوهەواى ناتەندروستى ئەو گرتوخانە و هەبوونى نەخۆشى وەك رەبۆ و كليە و نەخۆشى گەدە، كە لەو گرتوخانەيە تووشى بوون، ياخود پێشتر ئەو نەخۆشيانەيان هەبووە، گيانيان لەدەستاوە، هەندێ زيندانيیش پێشتر نەخۆشى شێرپەنجە و نەخۆشى تريان هەبوو، هەر لەو زيندانە گيانيان لەدەستداوە.

لەبەرامبەردا ئۆپۆزسيۆنى ئێرانى ئاماژە بەوە دەكات، چەندين زيندانيانى لەو گرتوخانەیە تووشى كۆڕۆنا بوونە، ژمارەيەك زيندانيش بەهۆى كۆڕۆنا گيانيان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین