جەنگى ئەفغانستان .. تێچووى ماددى و مرۆيى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لەدواى هێرشە تيرۆرستيەكانى (١١) سێپتەمبەرى (٢٠٠١) ئەمريكا چووە جەنگێكى درێژخايەن لەگەڵ بزووتنەوەى تاڵيبان، ئەو جەنگە ماوەى بيست ساڵى خايەند، كە بەدرێژترين جەنگى ئەمريكا دادەندرێت.

ئاژانسى ئەسۆشيتدپرێس بڵاويكردەوە، ئەمريكا پارەيەكى زۆرى بۆ ئەو جەنگە قەرزكردووە، ئەوەش دەبێتە بارێكى قورس بەسەر شانى نەوەكانى داهاتوو، چونكە دەبێت ئەوان ئەو قەرزانە بدەنەوە.

زيانە مرۆييەكان

لە ماوەى ئەو (٢٠) ساڵەى جەنگ، ژمارەى كوژراوان لە ریزەكانى سوپاى ئەمريكا لە ئەفغانستان تا مانگى نيسانى (٢٠٢١) گەيشتە دوو هەزار (٤٤٨) سەرباز.

ــ هەر لەو ماوەيە سێ هەزار و  (٨٤٦) سەربازى گرێبەست كوژراون.

ــ نزيكەى (٦٦) هەزار كەس لە سوپا و پۆليسى ئەفغانستان كوژراون.

ــ هەزار و (١٤٤) سەربازى وڵاتانى هاوپەيمانى ئەمريكا و ناتۆ كوژران.

 ــ (٥١) هەزار و (١٩١) هەزار هاووڵاتيانى ئەفغانستان كوژراون.

ــ (٤٤٤) كارمەندى رێكخراوە مرۆييەكان كوژراون.

ــ (٧٢) رۆژنامەنووس كوژراوە.

گۆڕانكارييەكانى بارودۆخى ئەفغانستان

لەو كاتەوەى ئەمريكا و هاوپەيمانان حكومەتى تاڵيبانيان لەسەر كار لادا، رێژەى مردنى منداڵانى تازە لە دايكبوو لە ساڵێكدا  نزيكەى بۆ ٥٠% پەنجا دابەزى، ئەو رێژەيە لە ساڵى (٢٠٠٠) گەيشتبووە (١٠٠%)، هەروەها رێژەى خوێندەوارى ئەو ئافرەتانەى تواناى خوێندنەوەيان هەبوو، گەيشتە (٣٧%).

تۆمارى كۆنگرێس

كۆنگرێسى ئەمريكى رێگەى بەهێزەكانى ئەمريكا دا، دواى هەفتەيەك لە روودانى هێرشە تيرۆرستييەكانى (11)ى سێپتێمبەر لە (١٨)ى ئەيلوولى (٢٠٠١) تۆمەتباران دەستگير بكات، بەڵام هيچ کاتێک كۆنگرێسى ئەمريكا دەنگى بە راگەياندنى جەنگى ئەفغانستان نەدا.

ئەوە لەكاتێكدايە ليژنەى بەرگرى لە ئەنجومەنى پيران (٤٢) جار گفتوگۆيان لەسەر جەنگى ڤێتنام كرد، بەپێچەوانەوە ليژنەى بەرگرى بە درێژايى جەنگى ئەفغانستان و عێراق تا هاوينى (٢٠٢١) تەنيا پێنج جار باسى ئەو جەنگانەيان كردووە.

جەنگى بە قەرز

هارى ترۆرمان سەرۆكى ئەمريكا  لە كاتى جەنگى كۆريا، بۆ تێچوونى جەنگى كۆريا بە شێوەيەكى كاتى باجى بۆ (٩٢%) بەرزكردەوە، ئەوەش بەرزترين رێژەى باج بوو لە ئەمريكا. 

ليندۆن جۆنسۆن سەرۆكى ئەمريكا لە جەنگى ڤێتنام بەشێوەيەكى كاتى بۆ تێچوونى ئەو جەنگە رێژەى باجى بۆ (٧٧%) بەرزكردەوە.

بەپێچەوانەى ئەو سەرۆكانە، جۆرج بۆشى كوڕ لەگەڵ دەستپێكردنى جەنگ لە دژى ئەفغانستان و عێراق، رێژەى باجى بۆ (٨%) دابەزاند.

چاوەڕوان دەكرێت، لە (٢٠٥٠) سووى سەر قەرزەكانى ئەمريكا، بۆ ئەو جەنگانەى كردوویەتى، بگاتە شەش تريليۆن و (٥٠٠) مليار دۆلار.

جەنگ كۆتايى هات.... تێچووەكانى ماوەتەوە                                       

هەڵسەنگاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەمريكا پابەندە بە دابينكردنى تێچووى بيمەى تەندروستى و کەمئەندام و شاردنەوەى مردووەكان و هەندێك پێداويستى تر، هەروەها تێچووى چوار مليۆن جەنگاوەرە دێرينەكانى بەشدار بووينە لە ئەفغانستان و عێراق، لە  دوو تريليۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت. پێشبینى دەكرێت لە دواى ساڵى (٢٠٤٨) ئەو تێچووە سەربازییانە بگەنە لووتكە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین